تورکیا بە تەنیا دەتوانێت داعش شکست بدات/هۆشداریی بە فەڕەنسا

وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەمڕۆ سێشەممە لە لێدوانێکدا وتی کە ئەو وڵاتە بە تەنیا توانای ڕیشە کێش کردنی داعشی هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەناتۆڵی لە هەواڵێکی بە پەلە لە زمانی مەولوود چواش ئوغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند کە ئەو وڵاتە بە تەنیا توانایی ڕیشەکێش کردنی داعشی هەیە لە سووریا.

ئەو قسانە لە کاردانەوە بە ڕێککەوتنی ئەنجام دراو لە نێوان سەرۆک کۆمارەکانی ئەمریکا و تورکیا سەبارەت بە شەڕ دژی داعش و بڕیاری ترامپ بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا هاتووەتە ئاراوە.

ناوبروا هەروەها بەرپرسانی پاریسی خستە بەر دەنگەوە و ڕایگەیاند: بوونی فەڕەنسا لە سووریا بۆ پاڵپشتی لە تیرۆریستەکانە، نە یارمەتی بە فەرەنسایە و نە کوردەکان.

چاوش ئەغڵوو لە درێژەدا بە ئاماژە بە ڕێککەوتنی ئەنجام دراو لە نێوان تورکیا و ئەمریکا وتی: تورکیا و ئەمریکا ڕێککەوتوون کە نەخشە ڕێگای منبەج پێش کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا تەواو بکەن.

News Code 23868

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 7 =