ئایەتوڵڵا شاهرودی بەڕێوەبەرێکی بەئەمەگ لە گرینگترین ڕێکخراوەی نیزام بوو

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە بۆنەی کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا هاشمی شاهروودی پەیامێکی سەرەخۆشیان بڵاوکردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە پەیامەکەی ئایەتوڵڵا خامنەییدا هاتووە: ئایەتوڵڵا شاهرودی بەڕێوەبەرێکی بەئەمەگ لە گرینترین ڕێکخراوەی نیزام، ئەندامێکی کاریگەر لە شۆرای نیگەهبان و سەرۆکی سەرکەوتوو لە مەکۆی دیاری کردن بوو،

ڕێبەری جەختیان کرد: ئەوان مامۆستایەکی گەورەی حەوزەی زانستی قومبوون و بەرهەمی زانستی زۆریان لێ بەجێماوە.

لە کۆتایدا ڕێبەری سەرەخۆشی کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا هاشمی شاهروودی لە بنەماڵەی کۆچکردوو و فەقێیەکان و هاوکارانی ئەوان کردووە و لە خوای گەورە سەبووری بۆ خزم و کەس و کاریان و شادی بۆ ڕۆحی ئایەتوڵڵا خواستووە.                                                                                                               

News Code 23864

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 7 =