قەدەغەی فڕینی فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ تورکیا

تورکیا بۆ ۳ مانکی دیکە قەدەغەی فڕینی بازەرگانی و گەشتیاری فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ وڵاتەکەی درێژ کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە یەنی شەفەق، بەرپرسانی تورکیا جارێکی دیکە قەدەغەی فڕینی فڕۆکە لە سلێمانی بۆ وڵاتەکەیان درێژ کردەوە.

تورکیا پێشتر بە هۆی بەڕێوە چوونی ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان گەماڕۆی خستە سەر گەشتە ئاسمانییەکانی هەرێمی کوردستان کە تاکوو ئێستە گەماڕۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی وەک خۆی ماوەتەوە.

لەمبارەوە تاهیر عەبدۆڵا، بەرپرسی فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕایگەیاند کە سەرەڕای هەموو هەوڵەکان تورکیا دیسان قەدەغەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی درێژ کردەوە.

قەدەغەی فڕینی گەشتی ئاسمانی تورکیا دوای بەڕێوە چوونی ڕیفراندۆم لە لایەن مەسعوود بارزانی سەپێندرا، ڕیفراندۆمەکە لە لایەن بەغداوە بە نایاسایی ناوبرا و کاردانەوەی تووندی لێکەوتەوە.

News Code 23863

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =