ئایەتوڵڵا شاهروودی کۆچی دوایی کرد

ئایەتوڵڵا سید مەحموود هاشمی شاهروودی سەرۆکی مەکۆی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی نیزامی ئێران کۆچی دوایی کرد.

پەرویز داودی سەرۆکی نووسینگەی ئایەتوڵڵا هاشمی وتی: ئایەتوڵڵا پاش ماوەیەک نەخۆشی گیانی لەدەستداوە.

دوێنێ هەواڵی کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا هاشمی بڵاو بووەوە بەڵام پزیشکەکان وتیان دەبێ بنەماڵی شاهروودی خۆیان ڕایبگەیێنن هەر بۆیە تا ئەمشەو پشت ڕاست نەکرایەوە.

داودی سەبارەت بە کات وشوێنی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی بەڕێکردن و ناشتنی تەرمی ئایەتوڵڵا هاسمی وتی: دواتر زانیارییەکان بڵاو دەکەینەوە.

News Code 23855

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 4 =