دوو هێزی پەکەکە لە هێرشی ئاسمانی کوژراون

سەرچاوە تورکییەکان ڕایانگەیاند کە لە میانەی هێرشی فڕۆکەکانی تورکیا‌ بۆ سەر هەرێمی کوردستان دوو هێزی پەکەکە کوژراون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئاناتۆلی، ئەرکانی گشتی هێزەکانی تورکیا پاگەندەی کرد کە لە میانەی هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر بنکەکانی پەکەکە دوو هێزی پەکەکە کوژراون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم هێرشانە لە ناوچەی مەتینا لە هەرێمی کوردستان ئەنجام بووە.

سوپای تورکیا هەروەها ئاماژەی داوە کە لەم هێرشەدا بنکە و هەنبانەی چەک و تەقەمەنی پەکەکە کراوەتە ئامانج.

ئەمە لە حاڵێک دایە کە وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە هۆی هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا باڵوێزی ئەم وڵاتەی بانگهێشت کرد و ناڕەزایەتی خۆی لەم پێشێلکاریە ڕاگەیاندووە.

News Code 23836

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha