سوڵتانی قیر له‌ سێداره‌ درا

بڕیاری‌ له‌سێداره‌دانی حه‌میدڕه‌زا باقری ده‌رمنی ناسراو به‌ سوڵتانی قیر به‌ره‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌سێداره‌ درا.

 به‌ راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، دادگه‌ی گشتی و شۆڕشی تاران دۆسیه‌ی باقری ده‌رمنی و هاوپه‌یوه‌نده‌کانی کۆتایی پێهێنا و حوکمه‌که‌ی جێبه‌جێ کرد.

کۆمپانیای پاڵاتنی نه‌وت جی، بانکی نه‌ته‌وه‌یی، بانکی گه‌شتیاری، سه‌رڕافی ئابووری نوین و سامان مه‌جد سکاڵایان له‌سه‌ر باقری ده‌رمه‌نی تۆمار کردووه‌ و دادگه‌ به‌ هۆی گه‌نده‌ڵی ئابووری و تێکدانی بازاری ئێرانه‌وه‌ له‌ سێداره‌ی دا.

حه‌میدڕه‌زا باقری ده‌رمنی هه‌زار و هه‌فتاد و هه‌شت میلیارد تمه‌ن کڵاوی کردووه‌ته‌ سه‌ر چه‌ندین که‌س و کۆمپانیای که‌رتی تیابه‌تی و ده‌وڵه‌تی.

News Code 23790

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 5 =