به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، دووهه‌مین فستیڤاڵی هۆره و سیاچه‌مانه به ئاماده بوونی هونه‌رمه‌ندان مۆسیقای کوردی و به پێشوازی باشی خه‌ڵک پێنج شه‌مه له هۆڵی سه‌ربه‌خۆیی کامیاران به‌ڕێوه چوو.
مه‌سعوود ئه‌ڵماسی، فه‌رمانداری کامیاران له‌م مه‌راسمه وتی: شاری کامیاران هه‌ر له کۆنه‌وه کانگای هونه‌ر و مۆسیقای فلکلۆر بووه و هونه‌رمه‌ندانی گه‌وره‌ی له بواری مۆسیقای هۆره و سیاچه‌مانه په‌روه‌رده کردووه.
ئه‌و زیادی کرد: یه‌کێک له نه‌مانه دیار و به‌هێزه‌کانی ناوچه‌که‌ی ئێمه مۆسیقایه که ده‌بێت به‌رپرسان ئاوڕی تایبه‌ت له‌م هونه‌ره به‌رزه بگرن. ئێمه ده‌بێت بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی زیاتری هێرشی فه‌رهه‌نگی دوژمان له مۆسیقا و هونه‌ری خۆمان پشتیوانی بکه‌ین.
شایانی باسه که له‌م فستیڤاڵه هونه‌رمه‌ندانی ناسراوه وه‌ک لوتفۆڵا نوسره‌تی، محه‌مه‌د حسه‌ین خالیدی، هۆشه‌نگ وه‌یسی، قاسم که‌ماڵی، نادر مورادی، حه‌لی ئهسرهف ئه‌حمه‌دی، عه‌لیموراد ئاقایی، پهریوز مارنجی، ئیسماعیل هادی قۆرق، شه‌فیع کێمنه‌یی، محه‌مه‌د ڕه‌زا که‌هریزی، په‌یمان ڕازیانی، زاهید غوڵامی و که‌یهان وازعی ئاواز و کاره هونه‌رییه‌کانی خۆیان پێشکه‌ش کرد.
بۆچوونی ئێوە