حەوت گۆڕی بەکۆمەڵ لە دارستانەکانی حەویجە دۆزرانەوە

هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی عێراق لە دارستانەکانی قەزای حەویجە حەوت گۆڕی بەکۆمەڵیان دۆزییەوە.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، بەرپرسانی ئەمنیی ناوچەکە دەڵێن مێژووی ئەو گۆڕە بەکۆمەڵانە بۆ دوای ساڵی ٢٠١٤ دەگەڕێتەوە و مەزەندە دەکرێت دوو هەزار ڕوفات لەو گۆڕە بەکۆمەڵانەدابن.

حسێن مەجید بەرپرسی ڕاگەیاندنی هێزەکانی فیدراڵی عێراق  به‌ میدتیاکانی وتووه‌: پێدەچێت لە گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا ژن و منداڵ و کەسانی سەربە هێزە ئەمنییەکانی هه‌بن و جلوبەرگی کەسانی مەدەنی و سەربازییش لە گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا هەن.

ئێستا هێزە ئەمنییەکان هاتوچۆیان بۆ نێو دارستانەکە قەدەغەکردووە، تاکو تیمەکان بە تەواوی کاری خۆیان بکەن.

ئێن ئارتی له‌ زمانی ئەحمەد خورشید ئەندامی ئەنجومەنی قەزای حەویجەوه‌ نووسی: زانیارییان لایە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی حەویجە زۆرن و نزیکەی دوو هەزار ڕوفات لەو گۆڕە بەکۆمەڵانەدان، بەڵام بەهۆی مەترسی لە دروستبوونی گرژیی و ئاڵۆزیی لەلایەن خەڵکەوە سستی لە هەڵدانەوەی تەواوی گۆڕە بەکۆمەڵەکان دەکرێت.

ئەمە یەکەمجار نییە لە سنووری قەزای حەویجە گۆڕی بەکۆمەڵ بدۆزرێتەوە و پێشتریش نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندبوو، لە ناوچەکانی ژێر دەستی داعش لە عێراق زیاتر لە دووسەد گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزراونەتەوە.

News Code 23785

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 6 =