ئەمریکا بە دوای دابەش کردن و لاواز کردنی ئێرانە

ئەمنیداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئەمریکا بە دوای دابەش کردن و لاواز کردنی ئێرانی بەهێزە، وتی: ئەمریکا بێ هیوا دەکەین.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، دەریاوان عەلی شەمخانی لە ڕێوڕەسمی یادی شەهید توندگویان و یەک هەزار و ٥٥ شەهیدی پیشەی نەوت لە ئەهواز ئاشکرای کرد: لە دەیەی چوارەمی شۆڕش و چلەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە خاکی بەرخۆدانی خووزستان، دەهەمین کۆبوونەوەی بنەماڵەی شەهیدانی نەوت بە رێبەری و ئاڵاداری شەهید توندگویان و یەک هەزار و ٥٥ شەهید ئەمڕۆ ئەو ڕێوڕەسمە بەرێوە دەچێت، نیشانەیەک لە وەفاداری رێڕەوانی ڕێگای شوهەدا لە بەشی وزە و نەوتی وڵاتە.

ناوبراو زیادی کرد: دەهەمین کۆبوونەوە بە مانای ئەوەیە کە لە سەردەمی جیاواز بە روانگەی جیاواز لە بەشی نەوت لایەنێک بە ناوی بەرەڤانی بایەخەکان بوونی هەیە؛ ئەوەی کە ئێمەی هێناوەتە ئێرە پێشینەی ئاشنایەتی لە گەڵ شەهیدانی نەوت و ڕێز لە ئەو بەرێزانەیە.

دەریاوان شەمخانی بە ئاماژە بە ئەوەی کە شەهیدان حەقیان بە مل هەمووانەوە هەیە، وتی: ئەبێ پرسیار بکرێت کە بۆ ڕێزلێنان کۆ دەبینەوە یا ئەوەی کە بەدوای سەلماندنی واتایەکین کە لە هەڵسوکەوتی شەهیدان بە پێشکەش کردنی باشترین، گرانترین و پڕ بایەخترین داراییان لە کردەوەدا سەلماندیان کە وەفادارن بە بایەخێک کە ئیمام حسێن بنەڕەتەکەیی دانا.

دەریاوان شەمخانی بە جەخت لە سەر ئەوەی کە لە رێوڕەسمێک کە بۆ شەهیدەکانی دەگرین زیاتر ئەبێ بە دوای دەرس وەرگرتن بین، درێژەی دا: شەهید توندگویان یەکەم شەهیدی وەزیر و تەنیا شەهیدی وەزیری بەرهەم هێنانی نیشتمانیە چونکە خوێنەری زانکۆی نەوتی ئابادانە و لە دەرەوەی ئێران دەرسی خوێندووە.

ناوبروا وتیشی: لە هەشت ساڵ شەڕی سەپێندراو هێزە شۆڕشگێڕەکانی وەزارەتی نەوت ئەوەندە بەستێنیان هەبوو کە هەم نەوتیان بەرهەم دەهێنا و هەناردەیان دەکرد و هەم لە هەمان کاتدا خەریکی شەر بوون.

دەریاوان شەمخانی بە ئاماژە بە ئەوەی کە دەتوانین ئەم سەردەمە لە گوشاری ئابووری ئەمریکا بە پشتیوانی تواناییە ناوخۆییەکانی ئێران تێپه‌ڕێنین و  ئێران یەکپارچە و ڕوو لە گەشە ئیدارە بکەین، ئاشكرای کرد: ترامپ پەیمانەکەی خۆی شکاند؛ کەواتە بە پەیمان شکێنییەکەی ترامپ ئەبێ ستراتیژی گەمارۆی ئەمریکا کە بە مەبەستی چۆک دانانی کۆماری ئیسلامی و گۆڕانکاری لە ئەو وڵاتە بەکاری هێناوە نائومێد بکەین.

ناوبراو بە جەخت لە سەر ئەوەی کە ئەمریکا بە دوای دابەش کردنی خاکی ئێرانە زیادی کرد: ئەمریکا بە دوای دابەش کردن و لاواز کردنی ئێرانی بەهێزی ئەمڕۆیە کە لە دەریای ناوەڕاست و دەریای سووری ئامادەیە.

News Code 23757

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 4 =