تیرۆریستانی سووریا و عێراق دەگوازرێنەوە بۆ ئەفریقا

جێگری بەرپرسی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیا لە گواستنەوەی بەشێک لە تیرۆریستە شکست خواردووەکانی سووریا و عێراق بۆ ئەفریقا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، ئەکساندر ویندیکتۆف جێگری بەرپرسی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ڕووسیا جەختی کرد: بەشێک لە چەکدارانی سووریا و عێراق پاش شکست لە ئەو دوو وڵاتە گوازراونەتەوە بۆ ناوچەگەلێک لە ئەفریقا.

ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: وڵاتانی ئەفریقی لە گەڵ کێشەیەکی مەترسیدار لە لایەن تیرۆریستانەوە ڕووبەڕوون. پاش شکستی تیرۆریستەکان لە سووری او عێراق بەشێک لە ئەوان گوازراونەتەوە بۆ کەنارەکانی ئەفریقا.

ئەو بەرپرسە ڕووسە جەختی کرد: ئاکامی ئەم ڕەوتە ئەوەیە کە بەشێک لە ئەو وڵاتانە زیاد بوونی بنکە تیرۆریستییەکان لە ژێر ناوی داعش و ئەلقاعیدە و بوکوحەرام بە خۆیانەوە دەبینن.

News Code 23753

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 14 =