دەستێوەردانی دووبارەی فەڕەنسا لە کاروباری ئێران/ئاژاوە گێڕی بی بی سی

دەوڵەتی فەڕەنسا لە حاڵێکدا پاش تێپەڕینی شەش هەفتە هێشتا نەیتوانیوە قەیرانی هێلەگ زەردەکان چارەسەر بکات لە هەوڵێکی دەستێوەردانانەدا داوای ڕوون کردنەوەی پرسی ناوخۆیی ئێرانی کرد.

ئاژانسی هەواڵی مێهر-گرووپی نێودەوڵەتی: شەش هەفتە لە دەسپێکی ناڕەزایەتی خەڵک لە فەڕەنسا تێدەپەڕێت و چڕ بوونەوەی ئەو ناڕەزایەتییانە بووە هۆی زەق بوونەوەی ئەو پرسە و هەروەها وەڵام دانەوەی ئیمانۆئێل ماکرۆن لە لای جیهان.

بەڵام سەرەڕای ئەو گۆڕانکارییە بەربڵاوە لە ناوخۆی فەڕەنسا، وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە بە شێوەی بەردەوام لە سەر کاروباری ناوخۆیی وڵاتگەلێک وەکوو ئێران، سووریا و ڕووسیا و ... قسە دەکات و مەرگی زیندانیەک لە ئێران بووەتە هۆی ئەوەی کە بیناوویەکی نوێ بدرێتە دەستی پاریسەوە تا لە بواری نێودەوڵەتیدا هەرا بنێتەوە.

لە یەکێک لە لێدوانەکاندا وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا لە بەیانییەیەکدا ڕایگەیاند: بە سەرسووڕمانێکی زۆرەوە لە مەرگی وەحید سەیادی نەسیری ئاگادار بووینەوە کە بە هۆی چالاکی سیاسییەوە زیندانی کرابوو.

لە بەشێکی تری بەیانییەی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا هاتووە کە ناوبراو لە ٢١ی ڕەزبەر و بۆ ناڕەزیاتی بە دۆخی دەستگیر کردن و لەبەرچاو نەگرتنی مافەکانی دەستی دابووە مانگرتن لە خواردن.

هەرچەند وەحید سەیادی نەسیری پێش لە مەرگی کەسایەتیەکی ناسراو نەبوو بەڵام بە ئەمەوە وڵاتانی ڕۆژاوایی هەوڵ بۆ بە پاڵەوان کردنی ئەو کەسە دەدەن و لەم نێوانەدا وەکوو هەمیشە بی بی سی بووەتە هاندەری بانگەشەیی وڵاتانی ڕۆژاوایی لەم پێوەندیەدا و بە بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتێکی درێژ هەوڵی بۆ گەورە کردنەوەی وەحید سەیادی لە ئاستی پاڵەوانێک داوە.

پێش لە فەڕەنسا ئەمریکاش سەبارەت بە مەرگی ئەو کەسە لە زیندان کە دەوترێت مەرگی ناوبراو بە هۆی نەخۆشی جەرگەوە بووە، کاردانەوەی نیشان دابوو.

وەحید سەیادی نەسیری کێ بوو؟

وەحید سەیادی نەسیری کە لە دادگای سەرەتایی  بە هەشت ساڵ زیندانی سزا درابوو، لە خاکەلێوەی ئەمساڵ کەوتە بەر بەخشینی نەورۆزییەوە و پاش تێپەڕاندنی دوو ساڵ و نیو زیندانی، لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج ئازاد کرا بەڵام بە هۆی بەردەوام بوونی کارەکانی خۆی جارێکی دیکە دەستگیر کرا.

مەهدی کاهە، دادستێنی قوم، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی سەرماوەز وتی کە هۆکاری مەرگی وەحید سەیادی لە لایەن پزیشکی یاساییەوە خەریکە لێک دەدرێتەوە.

لە هەمان پێوەندیدا بەرپرسێکی ئاگادار ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ ی سەرماوەز وتی کە وەحید سەیادی نەسیری پاش ئازاد بوونی لە نەورۆز بە نازناوی ئارش سەیادی و شاپوور زوالئەکتاف دەستی دایە هاوکاری لە گەڵ گرووپی دژە شۆرشی توندەرەوە کە بە پێی پلان ڕێژی ئەو گرووپە بۆ کاری تەقینەوە لە رێکەوتی ١/٥/٩٧ لە قوم دەستگیر کرا و گواسترایەوە بۆ زیندان.

بە پێی وێب سایتی فەرمی گرووپی توندەر کە لە ئەمریکایە، ئەندامانی ئەو گرووپە داوای دەسەڵاتی پاشایەتی بە هەڵبژاردنی پادشای نوێ لە نێوان خەڵکی ئێران، بە دەنگی خەڵک دەکەن.

بەرز بوونەوەی گوشارەکان بۆ سەر ئێران لە سەروبەندی کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان

هەوڵی ئەمریکا و وەزارەتی دەرەوەی فەڕنسا سەبارەت بە وەحید سەیادی و ڕێپۆرتاژی بی بی سی لەم پێوەندیەدا لە حاڵێکدا ئەنجام بوو کە بڕیار بوو شەوی ڕابردوو لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان پێش نووسی بڕیارنامەیەک سەبارەت بە مافی مرۆڤ دژی ئێران بێتە ئاراوە.

ئەو بڕیارنامە پیشنیاریەی کەنەدا و وڵاتانی ڕۆژاوایی سەرەتا لە مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ لە کومیتەی سێهەمی نەتەوە یەکگرتووەکان هێنرابووە ئاراوە و شەوی ڕابردوو بە ٨٤ دەنگی ئەرێنی، ٣٠ دەنگی نەرێنی و ٦٧ دەنگی بێ لایەن پەسەند کرا.

جگە لە وڵاتانی ڕۆژاوایی، وڵاتانێک وەکوو عەرەبستانی سعوودی، ئیمارات، یەمەن و بەحرەین دەنگی ئەرێنیان دایە ئەو بڕیارنامە. ڕووسی، چین، عومان، پاکستان، عێراق، هیند، ئەفغانستان، لوبنان و ڤێنۆزۆئیلا لە ئەو وڵاتانە بوون کە دەنگی نەرێنیان دایە بڕیارنامەکە.

لە ئەو وڵاتەنش کە دەنگی بێ لایەنیان دا دەتوانێت ئاماژە بکرێتە سەر وڵاتگەلێک وەکوو قەتەر، کویەت، مسر، مەراکش و ئەلجەزایر.

خەونی ئاغایی لە دانوستانە جیهانییەکان

لە دوژمنایەت ئەمریکا لە گە ئێران شکێک نییە و فەڕەنساش بەردەوام لە پشتەوە خنجەری لە ئێران داوە بەڵام ئەوەی کە بۆچی لە دۆخێکدا کە ئەو وڵاتە سەرقاڵی ناڕەزایەتییە ناوخۆییەکانە وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە هەوڵ بۆ دەرکردنی بەیانییە سەبارەت بە گۆڕانکارییە ناوخۆییەکانی وڵاتێکی تر دەدات خۆی جێگای پرسیارە.

وادیارە یەکێک لە ئامانجەکانی دەرکردنی ئەو بەیانییە، کەم کردنەوەی گوشاری ڕای گشتی جیهان لە سەر پاریس سەبارەت بە شێوەی بەرەنگار بوونەوەی هێزەکانی ئاسایشی ئەو وڵاتە لە گەڵ ناڕازیانە.

لە لایەکی تریشەوە دەوڵەتی فەڕەنسا بە رێبەرایەتی ماکرۆن هەوڵ بۆ پەرەپێدانی بوونی خۆی لە شوێنە نێودەڵەتییەکان دەدات و لەم ڕێگایەدا بڕێک جار ئاڵۆزی لە نێوان پاریس و واشنتۆن دەبینین.

ئاڵبەت فەڕەنسا لە ساڵانی پێشووشدا ئاوەها ڕوانگەیەکی هەبووە کە گرنگترینیان یارمەتی گەیاندن بە گرووپە تیرۆرسیتییەکانی ناو سووریا بۆ ڕووخاندنی دەسەڵاتی یاسایی ئەو وڵاتە و دروست کردنی پێکهاتەیەکی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین بووە کە تا ئێستا نەهاتووەتە دی.

News Code 23728

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 5 =