٨٠ هەواڵنێر لە ساڵی ٢٠١٨ گیانی خۆیان لە دەست داوە

بە پێی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی هەواڵنێرانی بێ سنوور لە ساڵی ٢٠١٨ی زایینی ٨٠ هەواڵنێر لە کاتی ئەنجامی چالاکی لە ئیشەکەیاندا گیانی خۆیان لە دەست داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕادیۆ ئەڵمانیا، رێکخراوی هەواڵنێرانی بێ سنوور بە بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتێک ڕایگەیاند: لە ساڵی ٢٠١٨ ی زایینی زیاتر لە ٨٠ هەواڵنێر و ڕێپۆرتێر لە کاتی ئەنجامی چالاکی لە ئیشەکەیاندا گیان خۆیان لە دەست داوە.

بە پێی ڕاپۆرتی بڵاو بوو نیوەی ئەو هەواڵنێرانە لە پێکدادانەکان و ڕووداوەکانی ئەفغانستان، سووریا، مەکزیک، یەمەن و هیند گیانیان لە دەست داوە.

لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە کراوەتە سەر هەواڵنێرانی زیندانی لە مسر، تورکیا، چین و عەرەبستان و جەختی کردووە کە ئازادی بەیان هێشتا لە زۆربەی وڵاتەکان لەمپەری لە سەر ڕێدایە.

News Code 23720

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 7 =