بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دۆناڵد ترامپ زۆر لە خۆباییانە لە پەیامێکی تویتەریدا ئیدعای کرد: باوەڕ ناکرێت کە دۆلارێکی زۆر بە هێزمان لە بەردەستە و هاوکات هیچ هەڵاوسانێکمان نییە، بەڵام جیهانی دەرەوە لە تەقینەوەیە.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا پەیامەکەی بەوە کۆتایی پێهێنا کە: پاریس لە سووتانە!
تەشەرە بەردەوامەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە فەڕەنسا پاش ئەوە دەستی پێکرد کە ئیمانۆئیل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا ماوەیەک لەوە پێش پرسی پێکهێنانی سوپای ئەورووپیی ورووژاند؛ پێشنیارێک کە کاردانەوەی بەردەوامی ترامپی بە دواوە بوو.
Your Comment