سه‌ردانی فەرمانداری سەقز و قایمقامی پێنجوێن له‌ سنووری سێف

فەرمانداری سەقز و قایمقامی پێنجوێنی هەرێمی کوردستان رۆژی ڕابردوو وێرای سەردانی خاڵی سەر سنووری ئێران و عێراق، پێکەوە دیدار و گفتوگۆیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژنسی هەواڵی مێهر، کامیل کەریمیان فەرمانداری سەقز و زانا ڕەحمان قایمقامی پێنجوێن لە گەڵ وەفدی یاوەریان لەو دیدارە سەبارەت بە بازاڕچەی سنووریی سێف و گەشەدان بە پەیوەندیگەلی ئابووری و بازرگانیی نێوان هەر دوولا گفتوگۆیان کرد.

کەریمیان لەبارەی ئەو دیدارەوە وتی: ئەم دیدارە دەوری دووهەمی گفتوگۆکان بۆ کردنەوەی بازاڕچەی سنووریی سێف و گەشەدان بە پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و پارێزگای کوردستانە کە ئەمجارەیان لە خاڵی سەر سنووری ئێران و عێراق ئەنجام درا.

فەرمانداری سەقز وتیشی: پاش سەفەری پارێزگاری کوردستان، سەرۆکی کۆمەڵەی نوێنەرانی پارێزگای کوردستان لە مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی و تاقمێک لە بەرپرسانی ئابووری و سیاسیی کوردستان بۆ هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ قایمقامی پێنجوێن بۆ پەرەدان بە پەیوەندییە ئابوورییەکان و دانوستان لە پێناو کردنەوەی بازاڕچەی سێف سەردانی پارێزگای کوردستان دەکات.

ڕاشیگەیاند: ئەم دیدارە و دیدارەکانی ئەم دوایەی پارێزگاری کوردستان لە پارێزگای سلێمانی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی ئاڵوگۆڕیی ئابووری، کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی و بازرگانیی نێوان هەر دوولا ئەنجام دەدرێت.

کەریمیان ئاماژەی بەوەش دا: دیدار لە گەڵ قایمقامی پێنجوێن بۆ چێکردنی ژێرخانەکان لە پێناو وەڕێخستنی دووبارەی بازاڕچەی سێفه‌ و هەوڵەکانی ئێمە بۆ وەدی هێنانی ئەو بابەتە بەردەوامە و هیوادارین لە داهاتووی نزیکدا شایەدی وەدی هاتنی بین.

News Code 23689

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 1 =