زیاتر له‌ ۱۰۰۰ فیلمی سینه‌مایی کوردی هه‌یه‌

کۆبوونه‌وه‌ی سینه‌مای کوردی یان سینه‌مای کورد به‌ ئاماده‌ بوونی لاینگرانی فیلم و سینه‌ما له‌ زانکۆ کوردستانی سنه‌ به‌ڕێوه‌ چوو.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، کۆبوونه‌وه‌ی سینه‌مای کوردی یان سینه‌مای کورد به‌ ئاماده‌ بوونی لاینگرانی فیلم و سینه‌ما له‌ زانکۆ کوردستان به‌ڕێوه‌ چوو.

 له‌م کۆبوونه‌وه‌ دوکتور خه‌سره‌و سینا و سینه‌ماکاری کورد، ئازاد محه‌مه‌دی ڕوانگه‌ی خۆیان سه‌باره‌ت به‌ فیلمه‌ کوردییه‌ به‌رهه‌م هاتووه‌کان له‌ چه‌ند ساڵی ڕابردوو له‌ لایه‌ن سینه‌ماگه‌رانی کورده‌وه‌ خسته‌ ڕوو.

دوکتور خه‌سره‌و سینا له‌ وڵام به‌ پرسیاره‌ که‌ ئایا سینه‌مای کوردی هه‌ر بوونی هه‌یه‌ یان نا؟ وتی: له‌ ئێستادا ئێمه‌ ساڵانه‌ نزیک به‌ ۱۰ فستیڤاڵ ده‌بینین که‌ له‌ ژێر ناوی فیلمی کوردی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، ئه‌ویش له‌ ئێران و عێراق و تورکیا و وڵاتانی ئه‌ورووپایی زۆربه‌شیان به‌ به‌شداری داوه‌رانی ئاستی سینه‌مای جیهانی ئه‌نجام ده‌بێت. ئه‌گه‌رچی ئه‌م سینه‌مایه‌ لاوه‌ به‌ڵام به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ده‌توانین بڵێین که‌ کاتی له‌ دایک بوونی سینه‌مای کوردی چه‌ندین ساڵ به‌ سه‌ریدا تێپه‌ڕیوه‌ و له‌م پرسه‌ په‌ڕیوینه‌ته‌وه‌.

ئه‌و له‌ درێژه‌ی قسه‌کانی خۆی وتی: من هارد دیسکێکم له‌ هه‌یه‌ که‌ ته‌نیا نزیک به‌ ۶۰۰ فیلمی سینه‌مایی درێژی له‌ سه‌ره‌، ئه‌گه‌ر فیلمه‌کانی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌شی پێ زیاد بکه‌ین بێ گومان ئه‌م ڕێژه‌ به‌ زنیک به‌ هه‌زار فیلمی درێژی کوردی ده‌گات که‌ هه‌موویان له‌ لایه‌ن سینه‌ماکارانی کورده‌وه‌ به‌رهه‌م هاتووه‌ و ڕه‌نگ و بۆی کوردیان هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ سینه‌مای کوردی نییه‌ چی ناوی بنێین؟

ئه‌م مامۆستای زانکۆیه‌ ڕاشیگه‌یاند: ئێمه‌ هه‌ر فیلمێک له‌ له‌ لایه‌ن هونه‌رمه‌ندێکی کورد و له‌ ژێر کاریگه‌ری نیگای ئه‌ودا ساز بکرێت به‌ فیلمی کوردی ده‌زانین، سه‌رده‌می ئێمه‌ جیاوازی زۆری له‌گه‌ڵ ڕابردوو هه‌یه‌، له‌ ڕابردوو به‌ داخه‌وه‌ ژماره‌یه‌ک فیلم بۆ سه‌رقاڵ بوون یان نیه‌تێکی دیاریکراو له‌ کوردستان ساز ده‌کرا که‌ زۆربه‌یان کوردیان به‌ قاچاخچی و شتی خراپ ده‌ناساند، به‌ڵام هونه‌رمه‌ندانی کورد به‌ له‌ ده‌ست گرتنی کامێراکان ئه‌م فه‌وزایان شکاند و خۆیان هه‌وڵیان دا کورد به‌ جیهان بناسێنن، بێ گومان ئه‌مانه‌ش خه‌ساریان هه‌یه‌ که‌ ده‌بێت نه‌قد بکرێن.

دوکتور سینا له‌ کۆتاییدا وتیشی: سینه‌مای کوردی له‌ ئێستا وه‌ک په‌نجه‌یه‌ک وایه‌ که‌ له‌ پێنج کانگاوه‌ به‌رهه‌می بۆ دابین ده‌کرێت، یه‌که‌م له‌ کوردستانی ئێران، دووهه‌م عێراق، سێهه‌م تورکیا، جواره‌م سووریا و پێنجه‌م کوردانی تاراوگه‌. بێ گومان هه‌ر کام له‌مانه‌ به‌ هۆی بوون له‌م وڵاتانه‌ که‌م و کۆڕی و تایبه‌تمه‌ندی خۆیان هه‌یه‌ به‌ڵام چون هه‌موویان له‌ فه‌رهه‌نگی هاوبه‌شی کوردی ڕه‌وایه‌ت وه‌رده‌گرن بنه‌مای هاوبه‌ش و ڕه‌نگ و بۆی هاوبه‌شیان هه‌یه‌ و هه‌ر ئه‌مه‌ش له‌ ده‌وری یه‌کتر کۆیان ده‌کاته‌وه‌.

News Code 23687

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 6 =