به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە حەوزە هونەری کوردستان، ژاڵە یوسفی نژاد کاریکاتۆریستی کورد توانی پلەی دووهەمی فستیڤاڵی شاری من، شاری دڵخوازی هەمووان لە خوراسانی ڕەزەوی مسۆگر بکات.
ئەم فستیڤاڵە بە مەبەستی ئاگادار کردنەوی خەڵک لە نیاز و پێویستەکانی کەم ئەندامان لە شارەکاندا بەڕێوە چوو، لە فستیڤاڵەکە ۲۰۰ کێبەرکێیان کرد کە خاتوو ژاڵە یوسفی نژاد پلەی دووهەمی بە دەست هێنا.
ژاڵە یوسفی نژاد لە دایک بووی ۱۳٦٦ی سنەیە و دەرچووی گرافیک و دیزاینە و لە ساڵی ۱۳۹۰وە بە شێوازی پڕۆفشناڵ کاری هونەری دەکات و تاکوو ئێستە لە چەندین فستیڤاڵی ناوخۆیی و جیهانی بەشداری کردووە.
بۆچوونی ئێوە