کوژرانی ١٦ جێگری بەغدادی لە هێرشی هێزی ئاسمانیی عێراق

سەرچاوەگەلی عێراقی لە ئۆپەراسیۆنی هێزی ئاسمانیی ئەو وڵاتە لە دژی گردبوونەوەی سەرکردەکانی داعش لە سووریا و کوژرانی ژمارێکی زۆری جێگرانی ئەبووبەکر بەغدادی هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "النهرین"، ئەبوو عەلی بەسری سەرۆکی ئیدارەی هەواڵگری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمی عێراق ڕایگەیاند: لە میانەی هێرشی ئاسمانیی فرۆکە جەنگییەکانی عێراق بۆ سەر شوێنی گردبوونەوەی سەرکردەکانی داعش لە ناوچەی سووسەی سووریا، ١٦ کەس لە جێگرانی ئەبووبەکر بەغدادی کوژران کە ١٣ کەسیان خۆی بۆ هێرشی خۆکوژانە لە بەغدا، کەرکووک، سامەرا و کەربەلا ئامادە کردبوو.

ڕاشیگەیاند: ئەو تیرۆریستانە بە هاوکاریی ئەمیری سارا کە ئەویش لەو ئۆپەراسیۆنەدا کوژرا، ئامادەی هاتنە ناوی خاکی عێراق لە رێگەی ساراوە بۆ هەڵمەتی تیرۆریستی  بوون.

بەسری جەختی کرد: لە بەرچاوترین کوژراوانی ئەو ئۆپەراسیۆنە دەکرێت ئاماژە بە موشتاق عەناد هەرەم محەمەدی وەزیری جەنگی داعش ناسراو بە ئەبوو عەمەر لە زیندانییەکانی بۆکا بکرێت کە لە ساڵی ٢٠٠٥ تەڤلی ئەلقاعیدە ببوو و پاشان چبووە ناو ڕیزەکانی داعش.

هەروەها سەجاد عەلی حسێن حەسناوی جێگری بەغدادی ناسراو بە ئەبووسەفیە کە تۆمەتی چاودێری بە سەر تەقینەوەکانی ئەلئەکرادە و بەشداری لە هەڵمەتە تیرۆریستییەکان لە عێراق و سووریا، عەبد حەمید نەمزەحی سەلمانی بەرپرسی ناوچەی سارایی داعش و بەرپرسی گواستنەوەی خۆکوژان لە سووریا بۆ عێراق و بە پێچەوانە، عومەر عەبد سەلمان فەهداوی ئەمیری ژووری ئۆپەراسیۆنی خەڵافەت و چاوەدێری هەڵمەتە تیرۆریستییەکانی داعش لە سووریا و دەرەوە، شاکر حەردانی ئەمیری سەربازیی ویلایەتی ناسراو بە فوراتی ناوەندی و ناسراو بە شاکر سارووخ بە هۆی پەیوەندیی لە گەڵ پلانی پیشەسازیی مووشەکی داعش، ئەبوو ساڵح عەبیدی خوێن‌ڕێژ و بکوژی ناوبەدەرەوەی داعش و هەروەها ئەبوو حەمزە ناسراو بە ئەمیری خۆکوژیگەلی سووریا لە ڕیزی کوژراوانی ئەو ئۆپەراسیۆنەن.

News Code 23677

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 1 =