ئۆپراسیۆن لە باکووری عێراق پێویستە بەردەوام بێت

وەزیری بەرگری تورکیا لە وڵام بە ناڕەزایەتی عێراق، پاساوی بۆ ئۆپراسیۆنه‌کانی ئه‌نقه‌ره‌ دژی پەکەکە لە باکووری ئەو وڵاتە هێنایه‌وه‌.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، خلوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا بە ئاماژە بە پەکەکە، چالاکییەکانی سوپای ئەو وڵاتەی به‌ خەسارێکی گەورە لە تیرۆریزم ناو لێبرد.

ناوبراو پاگەندەی کرد: تورکیا ئۆپراسیۆنە دژە تیرۆرەکانی لە خاکی ئەو وڵاتە و هەروەها لە باکووری عێراق بە ئامانجی پووچەڵ کردنەوەی پەکەکە ئەنجام دەدات.

ئاکار لە ئەو ئۆپراسیۆنانە وەکوو زەروورەت و ناچارییەک بۆ دابین کردنی ئاسایشی تورکیا ناوی بردووه‌.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە بۆ نارەزایەتی بە ئۆپراسیۆنی سوپای تورکیا لە شەنگال، عێراق ڕۆژی هەینی باڵوێزی تورکیای بانگهێشت کرد.

لە کاردانەوە بە ئەو ناڕەزایەتییە، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا پاگەندەی کرد مادامێک پێویست بێت درێژە دەدەینە ئۆپراسیۆنەکانمان.

News Code 23673

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha