تورکیا ڕایگەیاند بەردەوام دەبێت لە هێرشەکانی بۆ خاکی عێراق

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە کاردانەوە بە ناڕەزایەتی بەغدا سەبارەت بە پێشێل بوونی ئاسمانی عێراق، ڕایگەیاند: تاکوو گرووپە تیرۆریستییەکان لە عێراق بمێنن، هێرشەکانی تورکیا بەردەوام دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئاناتۆلی، حامی ئاکسۆی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە کاردانەوە بە ناڕەزایەتی بەغدا سەبارەت بە پێشێل بوونی ئاسمانی عێراق، ڕایگەیاند:تاکوو گرووپە تیرۆریستییەکان لە عێراق بمێنن، هێرشەکانی تورکیا بەردەوام دەبێت.

ئەو پاگەندەی کرد: تاکوو پەکەکە کە ساڵانێکی زۆرە لە عێراقە لەم وڵاتە بمێنێت هێرشی تورکیا بۆ سەر عێراق درێژەی دەبێت، چالاکی تیرۆریستی ئەم گرووپە لە سووریا و عێراق پەیوەندی بە ئەمنیەتی نیشتمانی تورکیاوە هەیە.

پێشتر مەولود چاوش ئۆغڵۆیش جەختی کردبوو کە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر شەنگال درێژەی دەبێت.

ئەو ئاماژەی بە پەکەکە دا و وتی: تاکوو گرووپی تیرۆریستی پەکەکە لە شەنگال بن هێرشی دژە تیرۆرمان بەردەوام دەبێت.

حەفتەی پێشوو بەغدا بە هۆی هێرشی ئاسمانی تورکیا بۆ سەر شەنگال و مەخموور فاتح یەڵدیز، باڵوێزی تورکیا لە عێراقی بانگهێشت و داوای کرد بوو تورکیا کۆتایی بە هێرشەکانی لە خاکی عێراقدا بێنێت.

News Code 23659

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha