فیلمی کوردی فرمێسک دوو خەڵاتی پێکەوە بردەوە

کورتە فیلمی فرمێسک لە دەرهێنانی مریەم پیربەند لە دوو فستیڤاڵی وڵاتی ئەندۆنزیا خەڵات کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، کورتە فیلمی فرمێسک لە دەرهێنانی مریەم پیربەند خەڵاتی باشترین کورتە فیلم لە بەشی نێونەتەوەیی بوربودار و خەڵاتی لێهاتووترین فیلمی بەشی نێونەتەوەیی لە فستیڤاڵی بالی بردەوە کە هەر دووکیان لە وڵاتی ئەندۆنێزیا بەڕێوە چوو.

ئەم فیلمە ڕەوایەتی کچێکی کوردە لە هەرێمی کوردستان کە دوای هێرشی تیرۆریستەکانی داعش بۆ سەر گوندەکەیان تووشی کێشە بووە و ژیانی ئاسایی تێک چووە.

ئەم کورتە فیلمە بە هاوبەشی لە لایەن ئێران و ئەمریکاوە ساز بووە و‌ ئەکتەرانی وەک ناز براڤۆ، مریەم شێخ مامۆندی، لەیلا میر و ڕامین مەدەنی تێیدا ڕۆڵیان گێڕاوە.

شایانی باسە کە کورتە فیلمی فرمێسک پێشتریش لە دوو فستیڤاڵی ئەمریکا خەڵاتی وەرگرتبوو.

News Code 23657

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 13 =