به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕاشا تووده‌ی، له میانه‌ی به‌ڕێوه چوونی خۆپیشاندان له پارێزگای به‌سره له باشووری عێراق له ڕۆژی هه‌ینی، شه‌ڕ و پێکدا هه‌ڵپرژان له نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه عێراقیه‌کان ساز بوو.
به سه‌دان که‌سی عێراقی جارێکی دیکه به هۆی ناڕه‌زایه‌تی له به‌رز بوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێ‌کاری و دۆخی خراپی خۆیان و به هۆی بێ به‌ڵێن بوونی ده‌وڵه‌ت ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان.
ئه‌وان بینای ئه‌نجومی پارێزگای به‌سره‌یان گه‌ماڕۆ دا و ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌که ناچار بوون له ناو بیناکه‌دا بمێننه‌وه.
هه‌ر به‌م بۆنه‌وه هێزه ئه‌منییه‌کانی عێراقیش به‌ره خۆپیشانده‌ران ته‌قه‌یان کرد و به‌م هۆیه‌وه ژماره‌یه‌کی زۆر له خه‌ڵک بریندار بوون.
هێزه عێراقییه‌کان به سوود بردن له ته‌قه و گازه‌ی فرمێسک ڕێژ هه‌وڵیان دا خۆپیشانده‌ران دوور بخه‌نه‌وه.
پێشتریش خۆپیشاندانی به‌رفراوان له به‌سره له دژی دۆخی دانیشتوانی ئه‌م شاره به‌ڕێوه چبوو.
بۆچوونی ئێوە