پشتی بن سەلمان بەر نادەم

سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی: سەرەڕای ئەوەی سێنا بڕوای وایە کە بن سەلمان دەستی لە کوشتنی خاشقجیدا بووە، بەردەوام دەبێت لە پشتیوانی کردنی چون عەرەبستان هەوپەیمانی باشی ئەمریکایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە گفتوگۆ لەگەڵ ڕۆیترز وتی: سەرەڕای ئەوەی سیا بڕوای وایە کەبن سەلمان دەستی لە کوشتنی خاشقجیدا بووە، بەردەوام دەبێت لە پشتیوانی کردنی.

ئەو زیادی کرد: ئەو سەرۆکی عەرەبستانە و ئەم وڵاتەش هاوپەیمانی باشی ئەمریکایە. بێ گوما لە تەنیشت عەرەبستان مانەوە ئێستە بەندە بە لە تەۆیشت بن سەلمان مانەوە.

ترامپ سەبارەت بەم بابەتە کە بڕێک لە ئەندامانی سعوودی دەیانەوێت بن سەلمان لە دەسەڵات لابدرێت، وتی: من شتی وام نەبیستووە، ڕاستگۆیانەش دەڵێم لەمبارەوە نازانم چی بڵێم، ئەوەی من بیستوومە ئەوەیە کە پێگەی ئەو لە دەسەڵاتدا بەهێزە.

جێگەی ئاماژەیە کە ڕێکخراوی سیا و سینای ئەمریکا لە سەر ئەم بڕوایەن کە بن سەلمان دەستی لە کوشتنی خاشقجیدا بووە، بەڵام ترامپ سەرەڕای ئەمە بەردەوامە لە پشتیوانی کردنی جێگری شانشینی عەرەبستان.

هەر لەمبارەوە باب کرۆکێر، سیناتۆری کۆماری خواز ڕایگەیاند بە زوویی بڕیارنامەیەک ئامادە دەکەن کە بن سەلمان لە کوشتنی خاشقجیدا دەستی بووە. سیناتۆر لیندسی گراهامیش بن سەلمانی بە کوشتنی خاشقجی تاوانبار کرد.

لەمبارەوە واشنتۆن پۆست نووسی کە سینای ئەمریکا تاکوو بەر لە تەواو بوونی ساڵی ۲۰۱٨ دەیانەوێت بڕیارنامەیەک ئامادە بکەن کە بن سەلمان بە بەرپرسی کوشتنی خاشقجی دەزانێت.

هەروەها داوا لە بن سەلمان دەکرێت تاکوو سیاسەتە دوژمنکارانەکانی دیکەی لە کەنداوی فارس ڕابگرێت.

هەروەها سزادانی ترامپ بە هۆی پشتیوانی لە بن سەلمانیش دەورژێت.

News Code 23609

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 6 =