عەرەبستان و ئیمارات هەڕەشەن بۆ سەر ناوچەکە نەک ئێران

شیرین هاتنەر پێی وایە کە پاشماوەکانی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس پێوەندی بە ئەوەوە هەیە کە چی لە عەرەبستان و ئێران ڕوودەدات.

ئاژانسی هەواڵی مێهر-بەشی نێودەوڵەتی: چەند ڕۆژێک لەمەوپێش بوو کە قسەکانی سەعد ئەلکەعبی وەزیری وزەی قەتەر سەبارەت بە ئەوەی کە دۆحە لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٩ەوە لە ئۆپێک دەچێتە دەرەوە شەپۆلێک لە کاردانەوەکانی لە شوێنە نێودەوڵەتییەکانی بەدواوە بوو.

گەرچی بەرپرسانی قەتەر ڕایانگەیاند کە ئەو بڕیارە بەتواوەتی تەکنیکیە و نییە لە ناو بازنەی شرۆڤەی سیاسی دا بەڵام دەرکەوت کە چوونە دەرەوەی قەتەر لە ئۆپێک لە سێبەری درێژە پێدانی قەیرانی دۆحە و وڵاتانی عەرەبی پەراوێزی کەنداوی فارس لە لایەک و ئەو پرسانەی کە لە سەر ئەگەری چوونە دەرەوەی قەتەر لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس لە لایەکی ترەوە دەیسەلمێنێت کە ئامانجی دۆحە لە چوونە دەرەوەی لە ئەو ڕێکخراوانە شتێکی دیکەیە. سەرچاوە عەرەبییەکانی کەنداوی فارس لە گفتوگۆ لە گەڵ ڕۆژنامەی رای کوەیت ڕاپۆرتیان دا کە بەرپرسانی قەتەر پرسی چوونە دەرەوە لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس و یا مانەوەی لێک دەدەنەوە.

لە هەمان کاتدا، سی و نۆهەمین کۆبوونەوەی ئەنجومانی هاریکاری کەنداوی فارس لە حاڵێکدا لە ڕیاز بەرێوە چوو کە بەرپرسانی قەتەر و عومان وەکوو ٢ ئەندامی ئەو ئەنجومەنە لە ٦ ئەندامەکە، لە ئاستی ئەمیر و سوڵتان بەشداریان نەکرد و قەیرانی قەتەر وەکوو گەورەترین دژایەتی نێوان ئەندامانی ئەنجومەنەکە، سێبەری خستبووە سەر ئەو کۆبوونەوە.

وێڕای هەوڵەکانی ئیمارات و عەرەبستان بۆ نواندنی ئەوەی کە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس وەکوو جاران بەهێزە بەڵام دژایەتی نێوان وڵاتانی ئەندامی ئەو ئەنجومەنە لە ئاستێکدایە کە ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی ئەو ئەنجومەنە هەیە.

ئیستا ئەو پرسیارە دێتە ئاراوە کە داهاتووی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس چۆن دەبێت؟

بۆ وەڵام دانەوە بە ئەو پرسیارە هەواڵنێری مێهر گفتوگۆیەکی لە گەڵ پڕۆفسۆر شیرین هاتنەر، مامۆستای زانکۆی جۆرج تاونی ئەمریکا هەبووە کە لە درێژەدا دێت.

کۆبوونەوەی ساڵانەی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس لە حاڵێکدا لە ڕیاز بەرێوەچوو کە ئەمیری قەتەر و سوڵتانی عەمان تێیدا بەشداریان نەکرد. هۆکاری بەشداری نەکردنی ئەو وڵاتانە لە ئەو کۆبوونەوە چی بوو؟

بەشداری نەکردنی ڕێبەرانی قەتەر و عومان لە ئەو کۆبوونەوە و هەناردنی نوێنەری ئاستی خوارتر بۆ ئەو کۆبوونەوە، دژایەتییەکانی ئەوان لە گەڵ عەرەبستان و ناڕەزایەتی ئەوان لە هەوڵەکانی ڕیاز بۆ زاڵ بوون بە سەر ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس دەگەیێنیت.

قەتەر لە ئۆپێک چووە دەرەوە بە پێی بڕێک لە ڕاپۆرتەکان، بە دوای ئەوەدایە کە لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارسیش بچێتە دەرەوە. ئایا پێتان وایە کە قەتەر ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس بە جێ دێڵێت؟

بڕیاری قەتەر بۆ چوونە دەرەوە لە ئۆپێک بە ئەو واتا نییە کە لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارسیش دەچێتە دەرەوە. بە حاڵەوە، بە پێی دابەش کردنەکان لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس و ئەو ڕاستیە کە زۆربەی ئەندامانی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس لە شەڕی عەرەبستان و قەتەر پاڵپشتی لە عەرەبستانەوە دەکەن، پێدەچێت کە قەتەر ئەو ئەنجومەنە بەجێ بهێڵێت.

ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس نەیتوانی ڕێگا چارەیەکی گشتی بۆ چارەسەری قەیرانی قەتەر بدۆزێتەوە. بە پێی ئەو شکستە، داهاتووی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس چۆن لێک دەدەنەوە؟

ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس هیچ کات ڕێکخراوێکی کاریگەر نەبووە. بە شێوەیەکی ڕوون هاریکاری و بەشداری لە ئەو بنکەیە نایەکسانە بەو راتا کە عەرەبستانی سعوودی رێکخراوەکەی بۆ خۆی کۆنترۆڵ کردووە. ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس وەڵامێک بە شۆڕشی ئێران لە ساڵی ١٩٧٩، شەڕی ئێران و عێراق و هەڕەشەی ئێران دژی ئاسایشی کەنداوی فارس بوو.

ئێستا عێراق لە پێوەندییە ستراتێژیکەکانی ناوچەکە، لانیکەم بۆ داهاتوویەکی نزیک پێش بینی کراوە. ئێران چی دیکە لە درێژخایەندا هەڕەشەیکی ئیدئۆۆژیک یا ئەنیەتی بۆ وڵاتانی عەرەبی کەنداوی فارس نییە. لە بەرانبەردا، هەڵسوکەوتەکانی عەرەبستان و ئیماراتە کە ناوچەکە ناسەقامگیر دەکات.

لە ئەگەری چوونە دەرەوەی قەتەر لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس، ئایا ئەگەری یەکگرتوویەک لە نێوان قەتەر و تورکیا هەیە؟

لە کورت خایەندا، ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس درێژەی دەبێت، گەرچی کاریگەریی زیاتر لاواز دەبێت. لە درێژخایەندا، پێوەندی بە ئەوەوە هەیە کە لە عەرەبستان و ئێران چی ڕوو دەدات.

سەبارەت بە یەکگرتوویی تورکیا –قەتەر ئەبێ بوترێت کە هیشتا نادیارە  شێوەی ئەو یەکگرتووییە چۆن دەبێت.

هەرچی سەرووی ئەوەی کە ئێستا هەیە، بە تایبەتی هاوکاری سەربازی بەربڵاو و بوونی سەربازی بەربڵاوی تورکیا لە کەنداوی فارس، دەبێتە هۆی نیگەرانی وڵاتانی ناوچەکە، لەوانە ئێران و عەرەبستان لە سەر ئامانجە درێژ خایەنەکانی تورکیا و ملهوڕییەکانی.

News Code 23608

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 2 =