سنه‌ یادی خێزانی مامۆستا هه‌ژار ده‌کاته‌وه‌

یادی دادە مەعسووم، خێزانی مامۆستا هەژار له‌ زانکۆ کوردستانی سنه‌ و لە سەر ئەرکی توێژینگەی کوردستان ناسی ئه‌م زانکۆیه‌ ده‌کرێته‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، یادی دادە مەعسووم، خێزانی مامۆستا هەژار بە له‌ زانکۆ کوردستانی سنه‌ و لە سەر ئەرکی توێژینگەی کوردستان ناسی ئه‌م زانکۆیه‌ ده‌کرێته‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، توێژینگەی کوردستان ناسی زانکۆی کوردستان ڕۆژی پێنجشەمە ۲۲ی سەرماوەزی ۱۳۹۷ بەرانبەر بە ۱۳ی کانوونی یەکەمی ۲۰۱۸ بە بەشداریی نووسەران و شاعێران و توێژەرانی کورد کۆڕێک بۆ بەرز ڕاگرتنی پێگەی مەعسووم ئەحمەدی، هاوژینی مامۆستا هەژار موکریانی بەڕێوە دەبات.

هەر لەم کۆڕەکەدا پەردە لە سەر بەڵگەی پێشکەش نامەی ئاسەوارەکانی مامۆستا هەژار بە کوردستان ناسی زانستگای کوردستان لادەدرێت.

کۆڕی یادی خاتوونێک کاتژمێر ۳ی دوانیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە ۲۲ی سەرماوەز لە هۆڵی مەولەوی دەست پێ دەکات و لە دوو بەشدا بەڕێوە ده‌چێت و تا ۶ی پاش نیوەڕۆ بەردەوام دەبێت.

News Code 23580

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 5 =