۵۹۴ که‌س له‌ کوردستان نەخۆشی ئایدزیان هه‌یه‌

جێگری ته‌ندروستی زانکۆی زانستی پزشكی کوردستان ڕایگه‌یاند که‌ ۵۹۴ که‌س له‌ کوردستان نه‌خۆشی ئایدزیان هه‌یه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، فه‌رزام بیدارپوور، جێگری ته‌ندروستی زانکۆی زانستی پزشکی کوردستان وتی: ئامانجی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ تاکوو ۲۰۲۰ بتوانین ۹۰ له‌ سه‌دی نخۆشه‌ ئایدزییه‌کان بدۆزینه‌وه‌، له‌ کوردستان ده‌بێت یه‌ک هه‌زار و ۲۰۰ که‌سی ئایدزی هه‌بێت که‌ توانیمانه‌ ته‌نیا ۵۹۴ که‌سیان بدۆزینه‌وه‌. ئێمه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ین خه‌ڵک له‌م بابه‌ته‌ ئاگادار بکه‌ینه‌وه‌ تاکوو بێ شه‌رم خۆیان پشکنینی پزشكی ئه‌نجام بده‌ن.

ئه‌و زیادی کرد: جێگه‌ی خۆشحاڵییه‌ که‌ ئه‌مه‌ بڵێم ئه‌مڕۆ به‌ هۆی پێشکه‌وتنه‌ پزشکییه‌کان درێژه‌ی ته‌مه‌نی نه‌خۆشه‌کانی ئایدز بۆ ۶۰ ساڵ به‌رز بووه‌ته‌وه‌ که‌ ئه‌مه‌ جاران ته‌نیا ۵ بۆ ۱۵ ساڵ بوو. پشکنین و ده‌رمانی پزشکی کاریگه‌ری زۆری له‌ درێژ کردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی نه‌خۆشه‌کان هه‌یه‌. تاکوو به‌ر له‌ ۲۰۰۵ له‌ هه‌موو جیهان ۲.۵ ملیۆن ئایدزی بوو، به‌ڵام ئێسته‌ ئه‌م ڕێژه‌یه‌ بۆ یه‌ک ملیۆن و ۸۰۰ هه‌زار که‌س که‌می کردووه‌ که‌ به‌ هۆی هۆشیارییه‌ پزشکییه‌کان بووه‌.

بیدارپورر وتی: ئێمه‌ له‌ کوردستان ته‌نیا ۴۷ له‌ سه‌دی نه‌خۆشه‌ ئایدزییه‌کانمان دۆزیوه‌ته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش کێشه‌یه‌ چون خه‌ڵک ئاگادار نین و له‌م نه‌خۆشییه‌ ترسیان هه‌یه‌، به‌ڵام به‌ شاردنه‌وه‌ی و بۆ پشکنین نه‌ڕۆیشتن خۆیان زیاتر تووشی مه‌ترسی ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها له‌مڕۆکه‌دا ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی منداڵانی ته‌ندروست له‌ دایک بن زۆره‌، ئه‌گه‌ر دایکێک ئایدزی بێت ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ ژێر چاودێڕی پزشکی ۹۹.۹ له‌ سه‌د منداڵه‌که‌ی ته‌ندروست له‌ دایک ببێت.

News Code 23563

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 11 =