فه‌رمانی عەبدولمەهدی بۆ ڕێکاری پێویست سه‌باره‌ت به‌ ئه‌منیه‌تی سنووره‌کان

سه‌رۆک وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی عێراق به‌ هه‌موو هێزه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ فه‌رمانی داوه‌ تاکوو ڕێکاری پێویست بۆ دابین کردنی ئه‌منیه‌ت له‌ سنووره‌کان بگرنه‌ به‌ر.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومرییه‌ نیوز، عادڵ عه‌بدوه‌لمه‌هدی، سه‌رۆک وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی عێراق به‌ هه‌موو هێزه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ فه‌رمانی داوه‌ تاکوو ڕێکاری پێویست بۆ دابین کردنی ئه‌منیه‌ت له‌ سنووره‌کان بگرنه‌ به‌ر.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق فه‌رمانی داوه‌ تاکوو ئه‌منیه‌ت له‌ هه‌موو سنووره‌کانی عێراق جێگیر بکرێت و به‌ر به‌ دزه‌ی داعشییه‌کان له‌ سنووره‌کانی سووریاوه‌ بگیردرێت.

نووسینگه‌ی عادڵ عه‌بدولمه‌هدی ڕایگه‌یاند که‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ئه‌م فه‌رمانه‌ی له‌ میانه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌ سه‌ربازییه‌کانی عێراق ڕاگه‌یاندووه‌.

ئه‌و هه‌روه‌ها له‌م دیداره‌ ساڵوه‌گه‌ڕی زاڵ بوونی هێزه‌کانی عێراق به‌ سه‌ر تیرۆریسته‌کانی داعشی له‌ هه‌موو خه‌ڵکی عێراق پیرۆزبایی کرد.

News Code 23560

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 8 =