نابێت به‌رانبه‌ر به‌ کرده‌وه‌کانی کوردی سووریا بێده‌نگ بین

جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا وتی: نابێت سه‌باره‌ت به‌و کارانه‌ی هێزه‌ کوردییه‌کانی سووریا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن بێ ده‌نگ بین.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌لنه‌شره‌، فه‌یسه‌ل مقداد، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا له‌ میانه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ هنریتا فۆر، به‌رپرسی یونیسێف وتی: نابێت سه‌باره‌ت به‌و کارانه‌ی هێزه‌ کوردییه‌کانی سووریا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن بێ ده‌نگ بین. به‌ تایبه‌ت بێ به‌ش کردنی هه‌زاران منداڵ له‌ ڕۆشتن بۆ خوێندگه‌ حکومییه‌کان.

ئه‌و زیادی کرد: کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌بێت له‌ دژی جه‌نایه‌ته‌کانی ئه‌مریکا له‌ باکووری سووریا که‌ ڕۆژانه‌ ژن و منداڵان ده‌کوژن هه‌ڵوێست وه‌رگرێت و کاردانه‌وه‌ی هه‌بێت.

مقداد منداڵانی سووریای به‌ خه‌زێنه‌ی  داهاتووی وڵاته‌که‌ی ناو بردووه‌.

لای خۆیه‌وه‌ هنریتا فۆر جه‌ختی کرد: سه‌ندووقی نێونه‌ته‌وه‌یی هاوپه‌یمانی سووریایه‌ و به‌دوادا چوون بۆ دۆخی منداڵان له‌م وڵاته‌ ده‌کات.

News Code 23555

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 11 =