تورکیا هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر مه‌نبه‌ج

یه‌كێك له‌ گرووپه‌كانی نێو قه‌ڵغانی فورات ئاشكرایكرد که‌ له‌لایه‌ن توركیاوه‌ فه‌رمانیان پێكراوه‌ خۆیان بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر مه‌نبه‌ج ئاماده‌ بكه‌ن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، میدیایه‌کی ڕووسی له‌زاری یه‌كێك له‌گرووپه‌كانی نێو قه‌ڵغانی فورات كه‌ سه‌ر به‌ توركیان بڵاویكرده‌وه‌: "له‌ئه‌نقه‌ره‌وه‌ فه‌رمانمان بۆ هاتووه‌ ئاماده‌كاری بۆ چونه‌ ناو مه‌نبه‌ج بكه‌ین، ئه‌و فه‌رمانه‌ش پاش سه‌ردانی جه‌یمس جێفری نێرده‌ی ئه‌مریكا بۆ سوریا هات".

له‌باره‌ی واده‌ی هێرشكردنه‌ سه‌ر مه‌نبه‌ج له‌لایه‌ن توركیا‌و گروپه‌كانی نزیك له‌و وڵاته‌ میدیای ڕووسی له‌زاری فه‌رمانده‌یه‌كی قه‌ڵغانی فوراته‌وه‌ ئه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ که‌ توركیا فه‌رمانیكردووه‌ كۆتایی مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2019 بچنه‌ نێو شاری مه‌نبه‌جه‌وه‌.

ئه‌وه‌شی وتووه‌ که‌ ئه‌مریكا تا ئێستا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه‌ که‌ ئه‌مان بچنه‌ نێو شاری مه‌نبه‌جه‌وه‌.

شارپرێس نووسی: فه‌رمانده‌كه‌ی قه‌ڵغانی فورات ئه‌وه‌شی وتووه‌ که‌" ئۆپه‌راسیۆنی چونه‌ نێو مه‌نبه‌ج له‌مێژووی شۆڕشی سوریا ئۆپه‌راسیۆنێكی بێوێنه‌ ده‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌نقه‌ره‌ به‌ ئێمه‌ی گوتووه‌".

News Code 23548

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =