به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، محه‌مه‌د ده‌ره‌وه‌زمی، سه‌رۆکی ڕێکخراوی پیشه، کانگا و بازه‌رگانی کوردستان وتی: له هه‌شت مانگی یه‌که‌می ئه‌مساڵ ۴۹۷ ملیۆن دۆلار که‌ل و په‌ل هه‌نارده کراوه که به نیسبه‌ت به ساڵی ڕابردوو ۱۱۰ له سه‌ده به‌رز بوونه‌وه‌ی بووه.
ئه‌و زیادی کرد: ۵ وڵاتی له پارێزگای کوردستانه‌وه هه‌نارده‌یان بۆ ده‌کرێت که بریتین له هه‌رێمی کوردستان، ئه‌فغانستان، ئیمارات، ڕووسیا و پاکستان. له‌م نێوانه عێراق به ۹۸.۷ له سه‌د زیاترین هه‌نارده‌ی بۆ ده‌کرێت. زیاترین که‌ل و په‌لی هه‌نارده کراو له‌م ۸ مانگه دانوێڵه، ماسی، ته‌ماته و شتی نایلۆنی بووه.
سه‌رۆکی ڕێکخراوی پیشه، کانگا و بازه‌رگانی کوردستان وتی: ئاستی هه‌نارده کردنی کوردستان بۆ ۸ مانگی یه‌که‌می ئه‌مساڵ ۳۹۳ ملیۆن دۆلار پێش بینی کرابوو که زیاتر له ۴۹۷ ملیۆن دۆلار له‌م ۸ مانگه هه‌نارده کراوه. پشکی کوردستان له هه‌نارده کردنی سه‌رتانسه‌ری ئێران ۱.۴ له سه‌د بووه. زیاترین هه‌نارده کردنیش له سنووری باشماغ و سه‌یرانبه‌نی بانه‌وه ئه‌نجام بووه.
ئه‌و سه‌باره‌ت به هاورده کردنیش رایگه‌یاند: هاورده کردن له سنووره‌کانی کوردستانه‌وه ۲۵ ملیۆن دۆلار بووه که به نیسبه‌ت ساڵی ڕابردوو ۴۹ له سه‌د که‌می کردووه.
دهروهزمی له کۆتایدا وتی: سه‌رجه‌م ۳ ملیار و ۲۹۹ ملیۆن دۆلار که‌ل و په‌ل له کوردستانه‌وه تڕانزیت کراوه که ۱۵ له سه‌د به نیسبه‌ت ساڵی ڕابردوو به‌رز بووه‌ته‌وه. سه‌رجام ئاڵ و گۆڕه بازه‌رگانییه‌کانی پارێزگای کوردستان له‌م ۸ مانگه چوار ملیار و ۲۳۷ ملیۆن دۆلار بووه که به نیسبه‌ت ساڵی ڕابردوو ۱۸ له سه‌د زیادی کردووه.
بۆچوونی ئێوە