فاڵح فه‌یاز به‌ربژاری خودی سەرۆک وه‌زیرانه‌

سه‌رۆکی لسیتی فه‌تح ڕایگه‌یاند که‌ فاڵح فه‌یاز به‌ربژاری خودی سه‌رۆک وه‌زیرانه‌ و هاوپه‌یمانییه‌که‌ی هیچ زه‌ختێکی له‌ عادڵ عه‌بدولمه‌هدی بۆ به‌ربژار کردنی فه‌یاز نه‌کردووه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومرییه‌ نیوز، هادی عامری، سه‌رۆکی لیستی فه‌تحی عێراق وتی: فاڵح فه‌یاز به‌ربژاری خودی سه‌رۆک وه‌زیرانه‌ و هاوپه‌یمانییه‌که‌ی هیچ زه‌ختێکی له‌ عادڵ عه‌بدولمه‌هدی بۆ به‌ربژار کردنی فه‌یاز نه‌کردووه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، سه‌رۆکی فه‌تحی عێراق جه‌ختی کرد: ته‌نانه‌ت مه‌رجه‌عیه‌تی دینیش دانی پێداناوه‌ که‌ سه‌رۆک وه‌زیران ده‌بێت له‌ هه‌ڵبژاردنی وه‌زیره‌کانی ئازاد بێت.

عامری زیادی کرد: هه‌روه‌ها ئێمه‌ هه‌موو ئه‌م پاگه‌ندانه‌ ڕه‌ت ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ فه‌یاز به‌ربژاری لایه‌نی ده‌ره‌کییه‌ تاکوو گوشار بخه‌نه‌ سه‌ر دۆخی ناوخۆیی عێراق.

News Code 23539

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =