ژمارەی دەستگیرکراوەکان لە فەڕەنسا لە ١٧٠٠ کەس تێپەڕی

ڕەوتی دەستگیر کردنی ناڕازیان بە سیاسەتە ئابوورییەکانی دەوڵەتی فەرەنسا هەروا درێژەی هەیە بە شێوەیەک کە کەسە دەستگیر کراوەکان گەیشتنە زیاتر لە ١٧٠٠ کەس.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕاشاتودەی لە هەواڵێکی بەپەلە بە گێڕانەوە لە وەزارەتی ناوخۆی فەڕەنسا ڕایگەیاند کە ژمارەی دەستگیر کراوەکان لە ناڕەزایەتییەکانی فەڕەنسا گەیتشتووەتە ١٧٢٦ کەس.

ڕۆژی ڕابردوو بۆ چوارەمین شەممەی بەردەوام، شارە جیاجیاکانی فەڕەنسا لەوانە پاریس ناڕەزایەتی بەربڵاوی بە خۆوە بینی کە بە بزووتنەوەی هێلەک زەردەکان بەناوبانگە.

شیاوی باسە کە ناڕەزایەتییەکان جگە لە پاریس، لە شارەکانی تری فەڕەنسا لەوانە بردو، لیۆن و تۆلۆز بەردەوامە.

News Code 23538

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =