ئۆپراسیۆنی دژە تیرۆریستی لە نەینەوا/ ٥ داعشی دەستگیر کران

سەربازانی سوپای عێراق لە ئۆپراسیۆنێکدا لە پارێزگای نەینەوا توانیان ٥ ئەندامی داعش دەستگیر بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کەناڵی سومریە نیوز، زنجیرە ئۆپراسیۆنە دژە تیرۆرسیتییەکانی سوپای عێراق لە شوێنە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە درێژەی هەیە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، سەربازانی سوپای عێراق ئۆپراسیۆنێکی نوێیان لە پارێزگای نەینەوا بۆ لەناو بردنی پاشماوەکانی داعش، ڕێک خستووە.

لە ڕەوتی ئەو ئۆپراسیۆنەدا ٥ تەکفیری داعش کە پێشتریش بە بۆنەی هاوکاری لە چەند ئۆپراسیۆنی تیرۆریستی بە دوایاندا دەگەڕان، دەستگیر کران.

بەرپرسێکی ئاسایشی عێراق لەم بارەوە وتی کە ئەو ئۆپراسیۆنە پاش کۆ کردنەوەی زانیاری لە شوێنی کۆبوونەوەی پاشماوەکانی داعش، ئەنجام بووە.

News Code 23537

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =