سەرهرنگ عیسا گەوهەری لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر، وتی: ئێستا دۆخی ڕێگاوبانی پارێزگا لەبارە بەڵام لە ملەکان دۆخ جیاوازە و هاتوچۆی ئۆتۆمبیل بەس بە زنجیری چرخەوە دەکرێت و هاتوچۆی هەر جۆرە بارهەڵگرێکیش لە ئەو ناوچانە قەدەغە کراوە.
ناوبراو زیادی کرد: لە رێگاکانی سنە-دێولان، سنە-مەریوان، سنە-کامیاران، سەقز-بانە و ملەکانی تری پارێزگا بارینی بەفر و باران هەروا درێژەی هەیە و سەرەڕای ئەوەی کە ئیدارەی ڕێگاوبانیش جادەکان لە بەفر خاوێن دەکاتەوە بەڵام هێشتا ە گەڵ کێشەی هاتوچۆ بەرەوڕووین.
گەوهەری وتیشی: بە پێی بەردەوام بوونی بارینەکان، توانای بینینی ئاسۆیی کەم بووەتەوە و شۆفێرەکان لە رێگاکان لە گەڵ کیشەی بینین بەرەوڕوون و هەروەها بارینی بەفریش کێشەکەی دوو ئەوەندە کردووەتەوە.
بۆچوونی ئێوە