به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، نیکی هه‌یلی، نوێنه‌ری پێشووی ئه‌مریکا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له میانه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئاتلانتیک سه‌باره‌ت به کوشتنی جه‌ماڵ خاشقجی ڕایگه‌یاند: ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بستان به‌رپرسه له کوشتنی خاشقجی، ئه‌م حکومه‌ته ئه‌م کاره‌ی ئه‌نجام داوه و به‌رپرسیشه له دۆسییه‌که.
ئه‌و زیادی کرد: ئه‌مریکا چاو به سه‌ر کوشتنی خاشقجیدا داناخات. بابه‌تی خاشقجی جۆرێکه که ناتوانین له‌به‌رچاوی نه‌گرین و لێی تێپه‌ڕین. هۆکاره‌که‌یشی ئه‌وه‌یه که بڕێک له به‌رپرسانی سعوودی ئه‌م کاره‌یان له باڵویزخانه‌ی سعوودییه له ئه‌سته‌نبۆل ئه‌نجام داوه. ئێمه له‌م کاره‌ی سعوودییه‌کان ناتوانین خۆش بین و چاوپۆشی لێناکه‌ین.
نیکی هه‌یلی ئاماژه‌ی دا: ئێمه به ڕوونی پێمان وتوون که گه‌ر ئێوه به‌رده‌وام بن له کرداره تووندوتیژانه چی دیکه ئێمه هاوپه‌یمانی ئێوه نامێنیینهوه. هه‌ڵبه‌ت باش ده‌زانن که عه‌ره‌بستان هاوبه‌شی ته‌واوی ئێمه له شه‌ڕی دژ به ئیرانه و ته‌نیا هاوپه‌یمانێکی ڕاسته‌قینه‌یه که کاتێک باسی ئێران دێته ئاراوه ته‌واو له‌گه‌ڵمانه.
وتیشی: ئێمه چه‌ندین که‌سی سعوودیمان گه‌ماڕۆ داوه و به‌م هۆیه‌ش به‌رپرسین بۆیه کاردانه‌وه‌شمان بوو، ئهوهان ده‌بێت ئه‌و که‌سانه‌ی تاوانبار بوون ناچار بکه‌ن وڵام بده‌نه‌وه.
بۆچوونی ئێوە