پرۆفیسۆر جەمال نەبەز کۆچی دوایی کرد

پرۆفیسۆر جەمال نەبەز، نووسەر و بیرمه‌ند و ئه‌كادیمیستی ناسراوەی کورد و لە دامەزرێنەرانی کاژیک لە تەمەنی ۸۵ ساڵیدا لە ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پرۆفیسۆر جەمال نەبەز، نووسەر و بیرمه‌ند و  ئه‌كادیمیستی ناسراوەی کورد و لە دامەزرێنەرانی کاژیک ئەمڕۆ شەممە لە تەمەنی ۸۵ ساڵیدا لە ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.

جەماڵ نەبەز لە دایکبووی ساڵی ١٩٣٣ لە شاری سلێمانی کە هاوکاتی خوێندنی ئیسلامی، لە زانکۆی بەغدا فیزیکیا و ماتماتیکی خوێندووە و پاشان لە ساڵی ١٩٦٢ لە زانکۆکانی مینوخ و ئۆزبۆرگ لە لقی خوێندنی ئیسلامی و ئێرانناسی درێژەی خوێندن داوە.

جەماڵ نەبەز لە نێوان ساڵانی ١٩٦٧ تا ١٩٧٠ کاتێ خوێندکاری زانکۆی هامبۆرگ بووە لە گەڵ چەند هاوڕێیەکی یەکێتی نەتەوەیی خوێندکارانی کورد دادەمەزرێنێت و پاشان لە نێوان ساڵانی ١٩٧٠ تا ١٩٧٩ لە زانکۆی بەرلین دوکتۆری لە زانستە سیاسییەکان، رۆژنامەنووسی و یاسا وەرگرتووە.

ناوبراو هاوکات یەکێکە لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی کاژیک (کۆمەڵەی ئازادیی و ژیانەوە و یەکێتیی کورد) کە ساڵی ١٩٥٩ لە کوردستانی عێراق لەسەر بنچینەی قوتابخانەی کوردیی سۆسیالیزم دامەزرا و کامیل ژیر، ئەحمەد ھەردی و فایەق عارف لە ئەندامانی بەرچاوی دیکەی ئەو کۆمەڵە بوون.

لالۆ کەریم (ڕۆمان- ١٩٨٦)، خوێندەورای بە زمانی کوردی (١٩٨٧)، نووسینی کوردی بە لاتینی، وەرگێران ھونەرە، سەرەتای میکانیک و خۆمالەکانی ماددە، زمانی یەکگرتووی کوردی (١٩٧٩)، ھەندێک لە کێشە بنەڕەتییەکانی قوتابخانەی کوردی سۆسیالیزم (٢٠٠١)، وشەنامە؛ ئێتیمۆلۆژیای زمانی کوردی (٢٠١٠) لە پەنای وەرگێرانی چەندین بەرهەم لە زمانەکانی بیانی و لەوان چیرۆکی گەرداوەکە لە ڤیلیام شێکسپیەر (١٩٥٥) و پاڵتۆ لە نیکۆلای گۆگۆل (١٩٥٩) لە بەرهەمە بەرچاوەکانی ئەو مامۆستایەن کە سینگیان داوە بە کتێبخانەی کوردی.

شایانی باسە دوایین بەرهەمی پڕۆفیسۆر نەبەز، كتێبێکە لە ژێر ناوی "بیره‌وه‌ری‌نامه‌ى ئه‌و رۆژانه‌ى جارێكى دی ناگه‌ڕێنه‌وه" کە لە دووتۆی ‌۶۴۰ لاپەڕە له ‌سلێمانى بڵاكرایه‌وەتەوە.

News Code 23520

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =