تەواو هێزە دەرەکییەکان دەبێ دواجار لە سووریا بچنە دەرەوە

ئەندامێکی هاوپەیمانی نیشتمانیی بەرهەڵستکارانی سووریا جەختی لە زەروورەتی دەرچوونی تەواو هێزە دەرەکییەکان لەو وڵاتە پاش چارەسەریی قەیرانەکە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "روسیا الیوم"، هادی بەحرە ئەندامی هاوپەیمانی نیشتمانیی بەرهەڵستکارانی سووری جەختی کرد: تەواو هێزە دەرەکییەکان دەبێ دوای چارەسەریی قەیرانی سووریا لەو وڵاتە بچنە دەرێ.

وتیشی: لام وایە کە سووریا دەبێ لە کۆتاییدا خۆی لە تەواو هێزە دەرەکییەکان ئازاد بکات و ئەو پرسە تەنیا لە رێگەی گەیشتن بە رێکارێکی سیاسیی دادپەروەرانە بۆ چارەسەریی کێشە و پێکدادانەکانی ناوخۆی وڵات و جێبەجێ کردنی بڕیارنامەی ٢٢٥٤ی ئەنجومەنی ئاسایش مسۆگەر دەبێت.

بەحرە جەختیشی کرد: ئێمە داکۆکی لە گەڕانەوەی تەواو سوورییەکان بۆ وڵاتەکەیان دەکەین، بەڵام ئەو گەڕانەوەیە دەبێ بە هێمنی و خۆویستانە بێت، بەڵام دۆخی ئێستا بۆ گەڕانەوەی ئاواردەکان گونجاو نییە

ئەندامی هاوپەیمانی نیشتمانیی بەرهەڵستکارانی سووریا لە کۆتاییدا ڕایگەیاند: نیوەی جەماوەری سووریا لە دەرەوەی ئەو وڵاتە ئاوارەن.

News Code 23519

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =