دیداری سەرۆکانی میت و سیا سەبارەت بە خاشقجی

سەرۆکی ڕێکخراوی هەواڵگری ناوەندیی تورکیا لە میانەی سەفەری بۆ واشنتۆن لە گەڵ سەرۆکی سیا و تاقمێک لە سناتۆرەکانی سەبارەت بە ڕەوتی دۆسیەی خاشقجی دیدار و گفتوگۆی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە حورییەت، هاکان فیدان سەرۆکی ڕێکخراوی هەواڵگری ناوەندیی تورکیا (میت) لەو دیدارە کە لە پشت دەرگا داخراوەکاندا ئەنجام درا، جینا هاسپێل سەرۆکی ڕێکخراوی و سیا و تاقمێک لە سناتۆرەکانی کۆنگریسی لە بابەتی ڕەوتی دۆسیەی جەماڵ خاشقجی رۆژنامەنووسی کوژراوەی سعوودی ئاگادار کردەوە.

ئەو دیدارە کە بە تازەیی لە میدیاکاندا ڕاگەیێندراوە، رۆژی پێنج‌شەممە ئەنجام دراوە. ئەوە لە کاتێکدایە کە سەفەری فیدان بۆ واشنتۆن لە پێناو ڕازی کردنی ئەمریکا بۆ ڕادەست کردنەوەی فەتحوڵڵا گولەن رێبەری ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا بووە.

شایانی باسە سناتۆرەکانی ئەمریکی پاش دیداری حەوتەی ڕابردوو لە گەڵ سەرۆکی سیا، محەمەد بێن سەلمان جێنشینی سعوودیان وەک فەرماندەری کوشتنی خاشقجی ناساندووە.

بەوەشەوە دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە بیانووی بەهادان بە پەیوەندیی ستراتژیکی لە گەڵ واشنتۆن، دژایەتی خۆی لە گەڵ هەر جۆرە سکاڵا و تۆمەتدانێک لە بێن سەلمان دەربڕی.

News Code 23518

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 8 =