چالاکی تیرۆریستیی داعش لە شارەکانی عێراقدا لاوازە

بەرپرسێکی ئەمنیی عێراق جەختی کرد کە چالاکیی تیرۆریستانی داعش لە شارەکانی عێراق بە پێچەوانەی دەنگۆکان، زۆر لاوازە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "السومریه نیوز"، بەرپرسێکی ئەمنیی عێراق سەبارەت بە چالاکی تیرۆریستیی داعش لە شارەکانی ئەو وڵاتە، ڕایگەیاند: بە پێچەوانەی زێدەوێژی و دەنگۆکان، چالاکیی تیرۆریستانی داعش لە شارەکانی عێراق زۆر لاوازە.

ڕاشیگەیاند: ئەوەی هەندێک لە سیاسەتوانان سەبارەت بە چالاکیی بەربڵاوی داعش لە نەینەوا بڵاوی دەکەنەوە، تەنیا بە مەبەستی ململانێی سیاسی دەوترێت و لە سۆنگەی ئەمنییەوە بێ بایەخە.

ئەو بەرپرسە ئەمنییە لە درێژەدا جەختی دەکرد: لە ئێستادا بۆ وردبینی و پێوشوێنگرتنی هەر جۆرە چالاکی و جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش زیاتر لە نیو ملیۆن هێزی سەربازیی عێراق لە میحوەری باکوور و رۆژئاوادا جێگر کراون؛ لەو ڕاسپاردە گرینگەدا سوپای عێراق، پۆلیسی فیدراڵ، دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم، هێزی زێرەڤانی و هەروەها هێزەکانی حەشدی شەعبی بەشدارن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا: دوا ڕاپۆرتەکانی ئێمە باس لەوە دەکەن کە لە ئێستادا نزیکەی ٥٠٠ یان ٦٠٠ ئەندامی داعش لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی عێراقدا خەریکی چالاکی تیرۆریستین.

News Code 23517

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 9 =