ئه‌مریکا هه‌وڵ ده‌دات له‌ سووریا هێزێکی ۴۰ هه‌زار که‌سی پێک بێنێت

سه‌رۆکی ئه‌رکانی هاوبه‌شی سوپای ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که‌ وڵاته‌که‌ی هه‌وڵ ده‌دات تاکوو هێزێکی ۳۵ بۆ ۴۰ هه‌زار که‌سی له‌ سووریا له‌ درێژه‌ی به‌رژوه‌ندییه‌کانی واشنتۆن ڕێکبخات.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕاشا توده‌ی، ژنراڵ جۆزف دانفۆرد، سه‌رۆکی ئه‌رکانی هاوبه‌شی سوپای ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که‌ وڵاته‌که‌ی هه‌وڵ ده‌دات تاکوو هێزێکی ۳۵ بۆ ۴۰ هه‌زار که‌سی له‌ هێزه‌ خۆجێییه‌کانی سووریا ساز بکات.

دانفۆرد وتی: ئێمه‌ لامان وایه‌ که‌ ده‌بێت هێزێکی ۳۵ بۆ ۴۰ هه‌زار که‌سی ناوچه‌یی ده‌بێت ڕاهێنانیان پێ بکرێت تاکوو ئه‌منیه‌تی ناوچه‌که‌ جێگیر بێت. ئێمه‌ نزیک به‌ ۲۰ له‌ سه‌دی ئه‌م هێزانه‌مان ڕاهێنان پێ کردوون. به‌ پێی دۆخی ئێسته‌ ئێمه‌ ڕێگه‌ی زۆرمان له‌ پێشه‌. ده‌کرێت بڵێین که‌ بوونی ئێسته‌ی ئێمه‌ له‌ سووریا سه‌قامگیره‌ مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی به‌ پێی دۆخه‌که‌ بگۆڕدرێت.

سه‌رۆکی ئه‌رکانی هاوبه‌شی هێزه‌کانی ئه‌مریکا بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ به‌ ژماره‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریا بکات، جه‌ختی کرد که‌ ئه‌مریکا هیچ پلانێکی بۆ کشانه‌وه‌ له‌م وڵاته‌ نییه‌..

News Code 23512

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 9 =