ئێران دراوسێیه‌کی گرنگه‌/داوای په‌یوه‌ندی سازێنه‌ر ده‌که‌ین

سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی هاوکاری که‌نداوی فارس ڕایگه‌یاند که‌ ئێران وڵاتێکی گرنگه‌ و بابه‌تی ئێران له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌مه‌ی ڕیاز باسی ده‌کرێت.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، عه‌بدول له‌تیف زیانی، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی هاوکاری که‌نداوی فارس له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی شه‌رقول ئه‌وسه‌ت ڕایگه‌یاند که‌ ئێران یه‌کێکه‌ له‌و بابه‌تانه‌ی که‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌مه‌ی ڕیاز باسی لێ ده‌کرێت.

ئه‌و ئاماژه‌ی دا که‌ ئێران وڵاتێکی گرنگه‌ و پاگه‌نده‌ی کرد: وڵاتانی ئه‌ندام له‌ ئه‌نجومه‌نی هاوکاری که‌نداوی فارس داوای په‌یوه‌ندی و هاوکاری سازێنه‌ر له‌گه‌ڵ ئێران ده‌که‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌م وڵاته‌ له‌ کاروباری ناوخۆی وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌ستێوه‌ردان ده‌کات و له‌ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان پشتیوانی ده‌کات و ئه‌منیه‌تی ناوچه‌که‌ی تێکداوه‌. من لام وایه‌ که‌ ئێران ئێسته‌ هیچ ڕێگه‌یه‌کی نییه‌ ته‌نیا ئه‌وه‌ی نه‌بێت که‌ به‌ سیاسته‌کانی خۆیدا بچێته‌وه‌ و پێبه‌ندی یاسا جیهانییه‌کان بێت.

شایانی باسه‌ که‌ ئه‌نجومه‌نی هاوکاری که‌نداوی فارس ڕۆژی یه‌کشه‌مه‌ له‌ ڕیاز کۆبوونه‌وه‌ ده‌کات و ته‌میم بن حه‌مه‌د ئالی سانی، ئه‌میری قه‌ته‌ر به‌ فه‌رمی له‌ لایه‌ن عه‌ره‌بستانه‌وه‌ بۆ به‌شداری کردن له‌م کۆبوونه‌وه‌ بانگهێشت کراوه‌.

زیانی له‌ به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانی خۆی وتی: ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی هاوکاری که‌نداوی فارس له‌ کۆبوونه‌وه‌ی یه‌کشه‌مه‌ بابه‌تی یه‌مه‌ن، سووریا، فه‌له‌ستین و عێراقیش تاوتوێ ده‌که‌ن.

ئه‌و ئاماژه‌ی به‌ سه‌ردانه‌کانی به‌رهه‌م ساڵح له‌م ماوه‌یه‌ کرد و وتی: ئه‌م سه‌ردان و دیدارانه‌ نیشانی ده‌دات که‌ به‌غدا له‌ دوای به‌هێز کردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ براکانی خۆیه‌تی.

News Code 23508

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =