ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان به‌ ئه‌رکی خۆی هه‌ڵناسێت

سه‌رۆکی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران وتی: به‌داخه‌وه‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ئه‌رکه‌کانی خۆی له‌ دژی تیرۆریسته‌کان ئه‌نجام نه‌داوه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، عه‌لی لاریجانی ئه‌مڕۆ شه‌مه‌ له‌ دووهه‌مین کۆنفڕانسی نێوان سه‌رۆکانی پارلمانی ۶ وڵاتی ئاسیایی وتی: سپاسی هه‌موو ئه‌و لێژنانه‌ ده‌که‌م که‌ بانگهێشتی ئێمه‌یان قبوڵ کرد و له‌م کۆنفڕانسه‌ به‌شداریان کرد. یه‌کێک له‌ هۆکاره‌کانی به‌ڕێوه‌ چوونی ئه‌م کۆنفڕانسه‌ ناوچه‌یانه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ئه‌رکه‌کانی خۆی به‌ باشی له‌ دژی تیرۆر به‌ڕێوه‌ نابات.

ئه‌و زیادی کرد: شه‌ڕی زۆر له‌ ناوچه‌که‌ ڕووی داوه‌ وه‌ک شه‌ڕی ئه‌فغانستان، عێراق و لیبیا، به‌ڵام تاکوو ئێسته‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ئه‌رکه‌کانی خۆی ئه‌نجام نه‌داوه‌ هه‌روه‌ها ئه‌مریکا یه‌کلایه‌نه‌ گه‌ماڕۆ له‌ دژی وڵاتانی دیکه‌ ده‌سه‌پێنێت که‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌نگی پێنه‌داوه‌ و ئه‌م ڕێکخراوه‌یه‌ش له‌ دژی ئه‌م کاره‌ هیچ ناکات.

سه‌رۆکی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران وتی: ئه‌و کاره‌ یه‌کلایه‌نانه‌ی که‌ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له‌م ساڵانه‌ ئه‌نجامی داوه‌ زۆر ترسناکه‌ و خه‌ریکی ئه‌وه‌یه‌ که‌ مافی مرۆڤ و کرامه‌ته‌ مرۆڤییه‌کان ده‌باته‌ ئاستی کاری بازه‌رگانی. کاره‌کانی ترامپ به‌ کردووه‌ یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی پێشێل کردووه‌ و بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی وڵاتانی دیکه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بێ هیوا بن.

ئه‌و ئاماژه‌ی دا: ئه‌مریکا و بڕێک له‌ هاوپه‌یمانه‌کانی به‌ کرده‌وه‌ تیرۆریان له‌ ناوچه‌که‌ په‌ره‌ پێداوه‌ به‌ڵام ده‌شڵێن که‌ ئێمه‌ شه‌ڕی تیرۆر ده‌که‌ین. ئه‌م وڵاتانه‌ له‌ ڕاستیدا له‌ تیرۆر وه‌ک دارده‌ستێک سوود ده‌به‌ن و ئه‌م دۆخه‌ش ساڵانێکی زۆره‌ له‌ عێراق و سووریا بوونی هه‌یه‌. ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ وڵاتانی ناوچه‌که‌ خۆیان هه‌نگاو بۆ ئه‌منیه‌تی ناوچه‌که‌یان هه‌ڵبگرن.

لاریجانی هاوکاری ئێران و ڕووسیا و تورکیای له‌ ناوچه‌که‌ به‌ سه‌رکه‌وتوو وه‌سف کرد و وتی: ئه‌م کاره‌ بۆ چاره‌سه‌ر کردنی قه‌یرانێک بوو، ئێمه‌ لامان وایه‌ که‌ ئه‌م مۆدێله‌ تاکوو ڕاده‌یه‌کی زۆر سه‌رکه‌وتوو بووه‌. هه‌روه‌ها هاوکاری نێوان ۶ وڵاتی ئاسایش بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی تیرۆر و په‌ره‌دان به‌ هاوکاری ئابووریی ئه‌نجام ده‌بێت چون ڕێکخراوه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان کارامه‌یان نه‌ماوه‌.

ئه‌و ئاماژه‌ی دا: سپاسی پاکستان ده‌که‌ین که‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ی یه‌که‌م جار هه‌ڵگرت تاکوو دۆخی ناوچه‌که‌ و ئه‌منیه‌ته‌که‌ی ڕێکبخرێت. ئێران له‌ سووریاش له‌ سه‌ر داواکاری ده‌میشق له‌م وڵاته‌یه‌، له‌ عێراقیش ده‌وڵه‌تی یاسایی به‌غدا داوای هاوکاری لێ کردین. ئێمه‌ ئه‌مه‌ به‌ ئه‌رکی خۆمان ده‌زانی به‌ نیسبه‌ت هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌که‌.

لاریجانی له‌ کۆتایدا وتی: هیوادارم له‌م خوله‌ی کۆنفڕانسه‌که‌ش هه‌نگاوی ئه‌رێنی باش له‌ دژی تیرۆر هه‌ڵبگیردرێت. هه‌وڵ ده‌ده‌ین که‌ هاوکاری هه‌واڵگری و ئه‌منیه‌تی نێوان وڵاتانی ئه‌ندام له‌ کۆنفڕاسنه‌ په‌ره‌ی زیاتری پێبدرێت. هه‌روه‌ها هاوکارییه‌کای ئابوورییه‌کان له‌ ناوچه‌که‌ گه‌شه‌ی زیاتر بسێنێت.

News Code 23507

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 0 =