چاره‌سه‌ریی کێشه‌ی نێوان لایه‌نه‌ عێراقییه‌کان هه‌میشه‌ یه‌که‌مایه‌تی ئێران بووه‌

نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستان له تاران وتی: ده‌کرێت په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئێران و هه‌رێمی کوردستان زیاتر له‌ ڕابردوو په‌ره‌ی پێبدرێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، نازم ده‌باغ، نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستان له‌ ئێران به‌ ئاژانسی مێهر وتی: ئێران ڕۆڵی به‌رچاوی له‌ گه‌شه‌ی ئابووری عێراق بووه‌ و هه‌روه‌ها هه‌موو جۆره‌ پشتیوانییه‌کی له‌ ده‌وڵه‌تی نوێی عێراقیش کردووه‌ و بۆ ئێرانییه‌کان چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی نێوان گرووپه‌ عێراقییه‌کان هه‌میشه‌ یه‌که‌مایه‌تی بووه‌.

ئه‌و وتی: هه‌روه‌ها له‌ سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌م که‌ په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی کوردستان و ئێران توانی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ له‌ ڕابردوو زیاتر په‌ره‌ بسێنێت.

نازم ده‌باغ سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانی ئه‌م دواییه‌ی بارزانی بۆ به‌غدا ڕایگه‌یاند: دوای ڕیفراندۆمه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان سه‌ردنای بارزانی بۆ به‌غدا زۆر گرنگ بوو و کاریگه‌ری زۆری ده‌بێت له‌ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا.

ئه‌و ئاماژه‌ی دا: دۆخ و په‌یوه‌ندی کورده‌کان له‌ ئێستادا جۆرێکه‌ که‌ ده‌بێت له‌ چوارچێوه‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تی عێراق کێشه‌کانیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن.

ئه‌م که‌سایه‌تییه‌ کورده‌ زیادی کرد: بوونی سه‌رۆک کۆماری لێهاتووی کورد له‌ به‌غدا و سه‌رۆک وه‌زیرانێک که‌ له‌ ڕابردوودا هاوڕێکی نزیکی مام جه‌لال و کاک مه‌سعوود بووه‌، ده‌توانێت ده‌رفه‌تی زێڕین بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌رێم بڕه‌خسێنێت.

ئه‌و سه‌رباره‌ت به‌ گوشاره‌کانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر به‌غدا بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی هاوکاری له‌گه‌ڵ ئێران وتی: لام وایه‌ ئه‌مریکا وه‌ک هه‌میشه‌ گوشاره‌کانی بۆ سه‌ر عێراق زیاد ده‌کات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ به‌رپرسانی هه‌رێم و به‌غدا ده‌یبینین ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌وان پێبه‌ندن به‌ به‌رژوه‌ندی هه‌رێم و عێراق و به‌ پێی یاسای بنه‌ڕه‌تی عێراق هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرن.

ده‌باغ له‌ کۆتایدا وتی: له‌ سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌م که‌ عێراق و هه‌رێمی کوردستان نابێت به‌شێک بن که‌ کێبه‌رکێیدوژمنکارانه‌ی هێزه‌ بیانییه‌کان که‌ زیان به‌ عێراق ده‌گه‌یه‌نێت.

News Code 23498

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 11 =