داخوازیی بۆ ده‌رکردنی به‌ زۆری سه‌ربازانی تورکیا له‌ خاکی عێراق

پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانی بینا داوا دەکات سوپای تورکیا لە عێراق دەربکرێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ شار، مەنسور بعێجى، پەرلەمانتارى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق، لە هاوپەیمانى بینا، ڕاگەیەندراوێکى لەبارەى بوونى هێزەکانى سوپاى دەوڵەتى تورکیا لە عێراق بڵاوکلادووەتەوە.

مەنسور بعێجى ڕایگەیاندووە: "هەبوونى ئەم هێزە تورکیانە لەناو خاکى عێراق، پێشێلکردنى سەروەرى خاکى عێراقە، بەهیچ شێوەیەک ئەوە قبوڵناکرێت".

مەنسور بعێجی داوای لە حکومەتى عێراقیش کردوە، ئەم هێزانە لەناو خاکى عێراق دەربکات و وتوشیەتی "پێویستە حکومەتى عێراق لەوە زیاتر بێدەنگ نەبێت بەرامبەر بوونى ئەم هێزانە لەسەر خاکى عێراق".

بعێجی ئەوەشی وتووە که‌ "هیچ هۆکارێک نییە بۆ مانەوەى ئەم هێزانە لەناو خاکى عێراق، دەڵێت: هەرچەند ئەوان شەڕى دژى هێزێکى کوردى ئۆپۆزسیۆن وەک بەهانە دێننەوە، بەڵام عێراق ئەوە کارى عێراقە نەک کارى هێزى تورکیا کە ماوەى سێ ساڵە لەناو خاکەکەمان جێگیر بوون بە بەهانەى شەڕى دژى داعش".

لە کۆتایى ڕاگەیەندراوەکەیدا ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەشکردووە "عێراق بە هێزى خۆى لە داعش ڕزگاری بوو، دەبێت حکومەتى عێراق کاربکات بۆ دەرکردنى هێزى تورکیا هەتاوەکوو ئەگەر پێویست بە بەکارهێنانى هێزیش بکات، دەبێت ئەم هێزانە یەک ڕۆژى دیکەش  لەناو خاکى عێراق نەمێننەوە".

لە ساڵى ٢٠١٥ دا بە بیانوى بەشدارى لە شەڕى دژى داعش، بنکەیەکى سەربازى لە ناوچەى بەعشیقە-ى باکورى ڕۆژهەڵاتى شارى موسڵ کردەوە، هەرچەند چەندین جار حکومەتى عێراق داواى کردووە ئەو هێزانە لە عێراق بچنە دەرەوە بەڵام دەوڵەتى تورکیا گوێى بە داواکانى عێراق نەداوە ئەوەش جگە لەو دەیان بنکە سەربازییەی لە هەرێمی کوردستان چەندین ساڵە جێگیری کردووە.

News Code 23497

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 2 =