بکوژێکی خاشقجی لە سزادانی ژنە چالاکڤانانی سعوودی دەستی بووە

یەکێک لە هاودەستەکانی وەلیعەهدی عەرەبستان کە بە هۆی هاودەستی لە تیرۆری جەماڵ خاشقجی ڕۆژنامەڤانی ڕەخنەگرەکەی سعوودی لە پۆستەکەی دوور خرایەوە لە ئەشکەنجەدانی لانیکەم یەک چالاکی ژنی سعوودی ئامادە بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، سعوود قەحتانی یەکێک لە هاودەستەکانی موحەمەد بن سەلمان وەلیعەهدی عەرەبستان کە بە هۆی هاودەستی لە تیرۆری جەماڵ خاشقجی ڕۆژنامەڤانی ڕەخنەگرەکەی سعوودی لە پۆستەکەی دوور خرایەوە لە ئەشکەنجەدانی لانیکەم یەک چالاکی ژنی سعوودی ئامادە بووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، سێ سەرچاوە ڕۆژی پێنجشەممە بە ڕۆیتێرزیان وتووە لانیکەم چوار ژنە چالاکی سعوودی لە لێپرسینەوەکانیاندا لە نێوان مانگەکانی مەی و ئاگۆست کە لە گرتووخانەیەک لە جەدە ئەنجام درابوو ئازاری جنسیان پێگەیشتووە و شۆکی ئەلکترۆنیان لێ دراوە و قامچی دراون.

بە نووسراوی ڕۆیتێرز، ٦ پۆلیسی ئاسایش کە قەحتانی سەرۆکایەتیانی لە ئەستۆ بوور لێپرسینەوەیان لە ئەو چالاکانە کردووە بە شێوەی بەردەوام و قەحتانی لە کاتی ئەشکەنجەی لانیکەم یەک کەسیان ئامادە بووە.

News Code 23491

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 12 =