داعش زیاتر لە ٧ هەزار کەسی لە دەیرەزوور گەمارۆ داوە

کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕیگەیاندڵ زیاتر لە ٧ هەزار کەس لە دەیرەزوور لە لایەن داعشەوە گەمارۆ دراون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، میشل باشە کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی چوارشەممە لە لێدوانەکەی خۆی لە هەفتادەمین ساڵڕۆژی پەسەند کردنی بەیانییەی جیهانی مافی مرۆڤ لە نووسینگەی ئەو رێکخراوە لە ژێنێڤی سووئیس ڕایگەیاند: لانیکەم ٧ هەزار کەس لە ناوچە لێر کۆنترۆڵەکانی داعش لە دەیرەزوور هەڵکەوتوو لە سووریا گەمارۆ دراون.

کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤ لەم بارەوە وتی: ئەو دۆخە نیگەرانکەرە. خەڵکی سڤیل بوونەتە کەرەستە و زیاترین تێچوو دەدەن.

میشل باشلە درێژەی دا: ئەو خەڵکە هەروەها لە هێرشی ئاسمانی دژی داعشیش لە ڕەنجدان.

بە وتەی ناوبراو برێک لە خەڵکی سڤیل لە لایەن داعشەوە بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ گرووپەکانی تر ئیعدام دەکرێن.

News Code 23483

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 5 =