ئەگەر ئیزنی فرۆشتنی نەوتمان نەبێت کاردانەوەی پێویست دەنوێنین

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران لە گفتوگۆیەکدا ڕایگەیاند: ئەگەر ئێران بێ بەش بکرێت لە داهاتی سەرەکی خۆی، بێدەنگ نابین و لە کاتی شیاودا کاردانەوەی پێویست دەنوێنین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێسحاق جەهانگیری جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران ڕۆژی سێشەممە لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵدەری کیودو ڕایگەیاند: ئێران ئامادەیە تا نیگەرانیی کۆمپانیا ژاپۆنییەکان بۆ درێژەی کار لە گەڵ تاران چارەسەر بکات.

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران لەم بارەوە وتی: ئامادەی دانوستان لە گەڵ ئەو گرووپە کۆمپانیا ژاپۆنیانەین کە پێیان خۆشە کار لە گەڵ ئێران درێژە بدەن و بە دوای ئەوەین کە نیگەرانییەکانیان کەم بکەینەوە.

ئێسحاق جەهانگیری لەم بارەوە وتی: دەوڵەت و کۆمپانیا ژاپۆنییەکان بەردەوام ڕێگای خۆیان بۆ گواستنەوەی گوشارەکانی ئەمریکا هەبووە و هیوادارین ئەوان دیسان رێگایەک بدۆزنەوە تا بتوانن هاوردەکارێکی گەورەی نەوتی ئێران بمێننەوە.

ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: ئەگەرچی پێوەندی ئابووری ئێران و ژاپۆن ئێستا لە ژێر گوشاری ئەمریکایە بەڵام دوو وڵاتەکە لە مێژەوە پێوەندیەکی باشیان هەیە و ئێران بە دوای دیداری فەرمی شینزوابە سەرۆک وەزیرانی ژاپۆنە و هیچ لەمپەرێکیش لەم رێگایە بوونی نییە.

جەهانگیری وتیشی: ئێران دەتوانێت هەناردە کردنی نەوتی خۆی بگەیێنێتە ڕێژەی پێش ٤ی نۆڤەمبەر واتا ١٣ ی خەزەڵوەر.

ئێسحاق جەهانگیری داوای ئەمریکا بۆ کەم کردنەوە و گەیاندنی هاوردە کردنی نەوت لە ئێران بە سفری زۆر مەترسیدار وەسف کرد و ە هەمان کاتدا ڕووداونیشی دوور لە چاوەڕوانی زانی.

ناوبراو وتیشی: جیهان دڵنیا دەکەینەوە کە ئەگەر ئێران بێ بەش بکرێت لە داهاتی سەرەکی خۆی ئەوا بێدەنگ نابین و لە کاتی شیاودا وەڵامی پێویست دەدەینەوە.

News Code 23481

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 7 =