تەقینەوەی خۆکوژی لە باشووری ئێران/ ۴ کەس شەهید بوون

تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە چابەهار ڕوویدا و بووە هۆی شەهیدبوونی ۴ کەس و برینداریی ۲۳ کەس.

بە راپۆرتی هەواڵنێری مێهر، بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەمە کەسێکی خۆکوژ لە بەردەم فەرماندەیی هێزی پۆلیسی شاری چابەهار لە باشووری ئێران خۆی تەقاندەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە مێهری وت: ئامانجی ئەم هێرشە تیرۆر کردنی فەرماندەی هێزی پۆلیسی چابەهار بووە کە سەرنەکەوت و فەرماندەکە تەندروستە و  ڕزگاری بووە.

 لە هەواڵەکاندا هاتووە کە خۆکوژەکە لە ناو ئۆتۆمبێلێکی جۆری سایپا بووە و ویستوویەتی خۆی بگەیێنێتە ناو بنکەی فەرماندەیی پۆلیسی چابەهار.

News Code 23478

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 13 =