نۆجەبا و حزبوڵڵای لوبنان لە جەلیلە هێرش دەکەنە سەر ئیسرائیل

ناسراوەترین رۆژنامەی زایۆنی لە ڕاپۆرتێکدا پاگەندەی کرد کە حزبوڵڵای لوبنان و نۆجەبا بۆ ئازاد کردنی ناوچەی جەلیلە لە سەرزەوینە داگیرکراوەکاندا بەمزووانە هێرش دەکەنە سەر ئیسرائیل.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی فەرمی رۆژنامەی زایۆنیی "یەدیعوت ئاحارانوت" رۆژی ڕابردوو (چوارشەممە) لە ڕاپۆرتێکی بە قەڵەمی "دانیال سەلیمی" ئیدعای کرد کە حزبوڵڵای لوبنان دەیەوێ هێرش بکاتە سەر ناوچەی ستراتژیکی جەلیل لە سەرزەوینە داگیرکراوەکانی فەلەستین.

ئەو رۆژنامەیە زیادی کرد: پلانی حزبوڵڵا بەمشێوەیە کە هێزە تایبەتییەکانی ئەو گرووپە دزە دەکەنە ناوچەگەلێکی ئیسرائیلی و پاش گەیاندنی خۆیان بە کۆمەڵە و جڤاتی خەڵکی، دەست دەدەنە بارمتەگرتن.

یەدیعوت ئاحارانوت لە درێژەدا جەختی لە بەربڵاوبوونی ئەو ئۆپەراسیۆنە گرت و نووسی: حزبوڵڵا بڕیاری داوە کە بە یارمەتیی بزووتنەوەی نۆجەبا ئۆپەراسیۆنی گرتنی جەلیل دەست پێ‌بکات.

ئەو رۆژنامە ئیسرائیلییە هەروەها ئاستی لێهاتوویی بەرەی بەرخۆدانی نۆجەبای لێک دایەوە و ڕایگەیاند: نۆجەبا گرووپێکی ملیشایی عێراقییە کە چەند هەزار هێزی لە عێراق و سووریا هەیە.

یەدیعوت ئاحارانوت لە کۆتاییدا ئاماژەی بە پەیوەندیی نزیکی نۆجەبا لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران و پاڵپشتیی هەمەلایەنەی ئێران لەو بزووتنەوەیە کرد و ڕاشیگەیاند:  بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان، نۆجەبا پەیوەندیی باشی لە گەڵ قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودس هەیە.

شایانی باسە، میدیاکانی ڕژیمی زایۆنی لە کاتێکدا بە ترس و خورپەوە هەواڵی هێرشی بەمزووانەی بەرەی بەرخۆدان بۆ سەر سەرزەوینە داگیرکراوەکان بڵاو دەکەنەوە کە هەڕەشەکان بۆ سەر ئەو ڕژیمە لە پاش ئایدیای ئەمریکیی ناسراو بە ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناڤین، گەیشتۆتە باڵاترین ئاستی مومکینی خۆی.

News Code 23473

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 10 =