دۆخی مرۆڤی یه‌مه‌ن خراپ تر له‌ سووریایه‌

نووسینگه‌ی کار و باری مرۆڤی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ڕایگه‌یاند که‌ به‌ نیسبه‌ت سووریا دۆخی مرۆڤی یه‌مه‌ن خراپ تره‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌لنه‌شره‌، نووسینگه‌ی کار و باری هاوکارییه‌ مرۆڤییه‌کانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ڕایگه‌یاند: بۆ یه‌که‌م جاره‌ ده‌بینین که‌ یه‌مه‌ن زۆر زیاتر له‌ سووریا پێویستی به‌ یارمه‌تی مرۆڤی هه‌یه‌.

له‌ درێژه‌دا هاتووه‌: نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان به‌ زیاتر له‌ ۴ ملیار دۆلار یارمه‌تی بۆ خه‌ڵکی یه‌مه‌ن له‌ ساڵی ۲۰۱۹ پێویستی هه‌یه‌، ئه‌مه‌ له‌ حاڵێکدا بۆ خه‌ڵکی سووریا له‌م ساڵه‌ پێویستمان به‌ ۳.۵ ملیار دۆلار هه‌یه‌.

هه‌روه‌ها له‌م ڕاپۆرته‌دا ئاماژه‌ کراوه‌: دۆخی یه‌مه‌ن زۆر خراپ بووه‌ و ئه‌م دۆخه‌ش له‌ په‌ره‌سه‌ندن دایه‌. زۆربه‌ی دانیشتوانی ئه‌م وڵاته‌ ناتوانن خواردن به‌ ده‌ست بێنن. زیاتر له‌ ۲۴ ملیۆن یه‌مه‌نی له‌ هه‌ژاریدا ده‌ژین.

News Code 23465

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =