کوژرانی کەسێک لە ناڕەزایەتی هێلەک زەردەکان

لە نوێترین گۆڕانکاریگەلی هاوپەیوەند بە بشێوییەکانی فەڕەنسا، پیرەژنێک بە هۆی وێ‌کەوتنی گولەی گازی فرمێسک‌ڕێژ گیانی لە دەست دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یۆرۆنیووز بڵاوی کردەوە کە ژنێکی هەشتا ساڵە لە میانەی بشێوییەکانی رۆژی شەممە لە شاری مارسێی فەڕەنسا بریندار بوو و گیانی لە دەست دا.

قاپۆری گازی فرمێسک‌ڕێژ لە ڕوومەتی پیرەژنێکی ٨٠ ساڵە کەوتووە و دوای گواسترانەوەی بۆ نەخۆشخانە و لە ژێر نەشتەرگەریدا مردووە.

ناڕەزایەتییەکان لە فەڕەنسا بە بەرزبوونەوەی ماڵیاتی سووتەمەنی رۆژ بە رۆژ لە پەرەسەندنە و توندوتیژیی گشتیی بۆ بەرزبوونەوەی تێچووەکانی بە دواوە بووە. پۆلیس رۆژی یەکشەممە لە کوژرانی سێ کەس لە ماوەی ئەو ناڕەزایەتیانە هەواڵی دا.

ئان هیدالگۆ شارەوانی پاریس بە میدیاگەلی فەڕەنسی وتووە کە بە گویرەی بۆچوونەکان ئەو ناڕەزایەتییە تا ئێستا ٣ تا ٤ ملیۆن یۆرۆ زیانی لێ کەوتۆتەوە و هاوکات وەزارەتی ناوخۆ فەڕەنسا لە بەشداریی ١٣٦ هەزار کەس لە خۆپیشاندانەکان بۆ پاڵپشتی لە جلیقه زەردەکان هەواڵی داوە.

داوای دەست لە کارکێشانەوەی دەوڵەت

هەر لەو پەیوەندییەدا بزووتنەوەی هێلەک زەردەکان وێڕای هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری دیداری ئەمڕۆ (سێ‌شەممە) لە گەڵ ئیدوارد فیلیپ سەرۆک وەزیرانی فەڕەنسای، خوازیاری دەست لە کارکێشانەوەی دەوڵەت و هاتنە سەر کاری فەرماندەیەکی ڕاستەقینەی وەک "ژینڕاڵ دی ڤیلیرز" سەرپەرەشتی پێشووی هێزی چەکداری فەڕەنسا بوو کە بە هۆی ناکۆکیی لە گەڵ ئیمانۆئل ماکرۆن لە پرسی کەم کردنەوەی بوودجەی هێزی چەکداری دەستی لە کار کێشاوەتەوە.

پاداشتی ماکرۆن لە هێزەکانی پۆلیس

کەناڵی ئارت ئێل بە گێڕانەوە لە سەرچاوەگەلی ئاگادار، بڵاوی کردەوە کە ئیمانۆئل ماکرۆن رۆژی دووشەممە لە دیدار لە گەڵ هێزەکانی پۆلیسی دژە شۆڕشی پاریس کە کۆنتڕۆڵی ناڕەزایەتییەکانیان لە ئەستۆیە، بەڵێنیی پیدانی پاداشتی داونەتێ.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە ماکرۆن لەو دیدارە نافەرمییە لە ناوچەی ٢٠ی پاریس بەڵێنی بەو هێزانە داوە کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی رۆژی شەممە و یەکشەممە (وەک رۆژانی پشوودان)یان لە بەرامبەر "شۆڕشییەکان" لە لایەن وەزارەتی ناوخۆوە پاداشتیان دەدرێتێ.

رۆژی شەممە ١ی دیسەمبێر ٤٦٠٠ هێزی پۆلیس و ژاندارم لە پێکدادانەکانی پارێسدا ئەرکی کۆنتڕۆڵی ناڕەزایەتییەکانی پاریس‌یان لە ئەستۆ بووە.

پاشەکشێی ئێلیزە لە بەرامبەر هێلەک زەردەکان

سەر لە بەیانی ئەوڕۆ سێ‌شەممە میدیاکان لە بڕیاری دەوڵەتی فەڕەنسا بۆ هەڵوەشانەوەی بڕیاری بەرزکردنەوەی نرخی ماڵیاتەکان لەو وڵاتە هەواڵیان دا.

ئەوە لە کاتێکدایە کە دوای هەڵگیرسانی ئاگری ناڕەزایەتییەکانی فەڕەنسا، زۆربەی شارەکان شایەدی بشێوی و تێهەڵچوونی پۆلیس و خۆپیشاندەران بووە و لەمناوە بە وتەی دادستێنی فەڕەنسا ١٣٩ کەس دەستگیر کراوە و بڕیاری لێپێچینەوە بۆ ١١١ کەسیان درێژ کراوەتەوە.

هاوکات بە پێی ڕاگەیاندنەکان تا ئێستا ٣ کەس گیانی خۆیان لە دەست داوە و زیاتر لە ٨٥٠ کەس بریندار بوونە کە نزیکەی ١٥٠ کەسیان لە هێزەکانی ئەمنیی فەڕەنسان.

شایانی باسە کە نزیکەی ٢٨٧ هەزار کەس لە خەڵکی فەڕەنسا لە ژێر ناوی "جلیقه زەرەدەکان" ڕێکخراون و رۆژی شەممە ١٧ی نوامبێری ئەمساڵی زایینی ڕژانە سەر شەقام و زۆربەی دووکان و ناوەندە بازرگانییەکانیان لە ناوەندی پاریس داخستووە و وێرای ئاگر دان و سووتاندنی ئۆتۆمبیل و زبڵدان و کەرەسەکانی سەرشەقام و زیان گەیاندن بە ناوەندەکانی فڕۆشیاری، سیستەمی خزمەت‌گیاندن و گواستنەوەی گشتیان ئاڵۆز کردووە.

بە هەزاران پۆلیس بۆ کۆنتڕۆڵ ئەو دۆخە لە شارەکان بە تایبەت لە هاوێری شەقامی شانزەلیزەی پاریس جێگر کراون. جلیقە زەردەکان بە برد هێرشیان کردۆتە سەر ئەو هێزانە و لە بەرامبەردا پۆلیس لە گازی فرمێسک‌ڕێژ و ئۆتۆمبیلی ئاوڕێژ کەڵکی وەرگرتووە، بەڵام ڕاپرسییەکان باس لە پاڵپشتیی لە سەدا ٨٤ی خەڵکی فەڕەنسا لە ناڕەزایەتییەکان دەکەن

News Code 23441

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha